Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ

راپۆرتە هەواڵ

بۆچی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای یارییەکەی ئیتیفاق رووخا و گریا؟

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

27-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ27-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ
راپۆرتە هەواڵ22-10-2026

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
راپۆرتە هەواڵ21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟
راپۆرتە هەواڵ19-10-2026

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟

رووداو دیجیتاڵ


کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی و کاپتنی یانەی نەسڕی سعودی، دوای کۆتاییهاتنی یاریی تیپەکەی بەرامبەر ئیتیفاق (کە بە سەرکەوتنی بە 3-2 کۆتاییهات) بەکوڵ گریا، سەرەڕای ئەوەی لە نێوان هەردوو گێمەکەدا گۆڕانکاری پێکرابوو لەکاتێکدا تیپەکەی بە ئەنجامی 0-2 لە دواوە بوو.


بەپێی بەرنامەی 'دۆرینا غەیر'، رۆناڵدۆ خۆی داوای گۆڕانکاری کردووە و لە دوای کۆتاییهاتنی گێمی یەکەم چووەتە دەرەوە. بەرنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە رۆناڵدۆ دوای یارییەکە تووشی دۆخێکی دەروونی تووند بووە و بەکوڵ گریاوە بەهۆی ئەو رووداوانەی لە یارییەکەدا روویاندا.

بەپێی زانیارییەکانی بەرنامەکە، رۆناڵدۆ بەهۆی ئەو حاڵەتی داڕووخانە دەروونییەی تێیکەوتبوو، نەچووەتە دەرەوە بۆ ناو یاریگا تاوەکو لەگەڵ هاوڕێکانی سڵاو لە هاندەران بکات. لە لایەکی دیکەوە، ئەنجی پۆستیکۆگلۆ، راهێنەری نەسڕ روونیکردەوە کە گۆڕانکارییەکە لەبەر هۆکاری تەکتیکی بووە، چونکە متمانەی بە یاریزانە یەدەگەکان هەبووە کە دەتوانن گۆڕانکاری بکەن و بگەڕێنەوە ناو کەشی یارییەکە دوای دواکەوتنیان بە دوو گۆڵ و کەمبوونەوەی ژمارەی یاریزانەکانیان (بەهۆی کارتی سوورەوە).

ئەو ئەستێرە پۆرتوگالییەی کاپتنی نەسڕ، بەچەند هۆکارێک داڕما کە لێرەدا دیارترینیان دەخەینەڕوو:

1 - هەستکردن بە بێدەسەڵاتی لە یارمەتیدانی تیپەکەی

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەنێوان هەردوو گێمەکەدا داوای گۆڕانکاری کرد، لەکاتێکدا تیپەکەی بە دوو گۆڵ لەدواوە بوو و بە 10 یاریزانیش یارییان دەکرد. کاپتنەکە رووخا، چونکە هەستی بە بێدەسەڵاتی دەکرد و پێیوابوو ناتوانێت لەو بارودۆخە سەختە و کەمبوونەوەی یاریزاناندا یارمەتی تیپەکەی بدات. 

تەمەنی رۆناڵدۆ گەیشتووەتە 41 ساڵ، بێگومان تەمەنی چیدی رێگەی پێنادات لە یارییە سەختەکاندا کۆششێکی زۆر گەورە بدات، ئەمەش پاڵی پێوەنا داوای گۆڕانکاری بکات و لە ژووری جلگۆڕیندا دەست بە گریان بکات.

2 - کەشوهەوای گەرم و شێی زۆر لە ناوچەی رۆژهەڵات ئەرکەکەی قورس کرد

نەسڕ لەسەر خاکی یانەی ئیتیفاق لە شاری دەمام یاریی کرد، کە لە وەرزی هاویندا بە گەرمایەکی زۆر و شێیەکی بەرز دەناسرێتەوە. ئەم کەشوهەوایە کاریگەری نەرێنی لەسەر رۆناڵدۆ هەبوو و ئەرکی قورس کرد بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو ئاستەی لێی چاوەڕوان دەکرا پێشکەشی بکات.

3 - سیناریۆی یارییەکە و ترسی ئەوەی بەرپرسیارێتییەکەی بخرێتە ئەستۆ

یانەی نەسڕ لە گێمی یەکەمدا بەرامبەر ئیتیفاق چەند لێدانێکی کوشندەی بەرکەوت؛ سەرەتا بە دەرکردنی گۆڵپارێزەکەی پێنتۆ و پاشان پێشوازیکردن لە دوو گۆڵ، بەڵام دوای چوونە دەرەوەی رۆناڵدۆ، تیپەکە لە گێمی دووەمدا راپەڕی و توانی ئەنجامەکە بۆ بەرژەوەندیی خۆی پێچەوانە بکاتەوە و 3-2 بباتەوە، ئەمەش بەهۆی درەوشانەوەی سادیۆ مانێ، کە گۆڵی یەکەم و سێیەمی تۆمارکرد.

بەهۆی ئەم سیناریۆیەوە، رۆناڵدۆ داڕووخا، چونکە دەیزانی پێشوەختە بەرپرسیارێتی دۆخی خراپی گێمی یەکەمی دەخرێتە ئەستۆ، هەروەها لەبەرئەوەی هەندێک کەس داوای دوورخستنەوەی دەکەن لە پێکهاتەی سەرەکی، بەتایبەت دوای ئەوەی تیپەکە بەبێ ئەو توانی ئاستێکی بەرزتر پێشکەش بکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ
راپۆرتە هەواڵ22-10-2026

لە ژووری مەیخانەیەکەوە بۆ شکستپێهێنانی مانچێستەر یونایتد.. گەشتەکەی فابریگاس لەگەڵ کۆمۆ

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
راپۆرتە هەواڵ21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟
راپۆرتە هەواڵ19-10-2026

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە