Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ریال مەدرید

ریال مەدرید

راپۆرتە هەواڵ

لە ژووری جلگۆڕینی ریال مەدریددا شەڕ رووویداوە و بە بۆکس لێکیانداوە

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟
راپۆرتە هەواڵ19-10-2026

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟

چارەنووسی ئەو بەهرەمەندانە بەکوێ گەیشت کە مێسی پێشبینی درەوشانەوەیانی کردبوو؟
راپۆرتە هەواڵ18-10-2026

چارەنووسی ئەو بەهرەمەندانە بەکوێ گەیشت کە مێسی پێشبینی درەوشانەوەیانی کردبوو؟

ڤینیسیۆس دوای جیابوونەوە لە ڤیرجینیا لەگەڵ خانمێکی دیکە دەرکەوت
راپۆرتە هەواڵ15-10-2026

ڤینیسیۆس دوای جیابوونەوە لە ڤیرجینیا لەگەڵ خانمێکی دیکە دەرکەوت

رووداو دیجیتاڵ

رادیۆی کادینا سێری ئیسپانی ئاشکرایکرد کە کەشێکی پڕ لە گرژی لەناو ژووری جلگۆڕینی ریال مەدریددا هەیە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ساردی و ناکۆکییانەی لە وەرزی رابردووەوە لەناو تیپەکەدا سەریان هەڵدابوو هێشتا بەردەوامن، سەرەڕای ئەوەی جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی لەم هاوینەدا ئەرکی راهێنەرایەتیی تیپەکەی گرتە ئەستۆ.


ریال مەدرید خۆی ئامادە دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ کێبڕکێکانی خولی ئیسپانیا لە رۆژی شەممەدا، کاتێک میوانداریی ڤیاڕیال دەکات، ئەمەش دوای وەستانی یارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ماوەی نزیکەی 3 هەفتە، و دوابەدوای دۆڕانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بەئەنجامی 1-2 لە گەڕی رابردوودا.

تیپە شاهانەکە زنجیرەیەک یاریی بەهێز لە مانگی تشرینی یەکەمدا چاوەڕێی دەکات؛ لەوانە رووبەڕووبوونەوەی رۆما پێش ئەوەی میوانداریی سێڤییا و لایپزیگ بکات، پاشان لە 25ـی مانگدا لە کلاسیکۆی خولی ئیسپانیادا دەبێتە میوانی بارسێلۆنا.

سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکان لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ هەڵبژاردەکانی وڵاتەکەیان بوون، بەڵام کەشوهەوای ناو ژووری جلگۆڕین سەقامگیر دیار نییە، بەپێی ئەوەی رۆژنامەنووس ئەنتۆن میانا لەڕێگەی بەرنامەی El Largueroـەوە ئاشکرای کردووە و دۆخەکەی بە 'دوور لە دڵنیابەخش' وەسف کردووە.

کەشێکی سارد و بەگژیەکداچوونی نێوان دوو یاریزان

میانا، بەپێی ئەوەی تۆڕی RMCـی فەرەنسی گواستوویەتییەوە، رایگەیاند کە کێشەی سەرەکیی ناو تیپەکە نەگۆڕاوە، و روونیکردەوە "تەنیا کێشە ئەوەیە کە من هێشتا ژووری جلگۆڕینەکە بەساردی دەبینم وەک ئەوەی 5 مانگ لەمەوبەر هەبوو".

رۆژنامەنووسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە مۆرینیۆ، لە کاتی هاتنیەوە بۆ ریال مەدرید، تاوەکو ئێستا سەرکەوتوو نەبووە لە گۆڕینی داینامیکی کۆمەڵێک یاریزان کە لەماوەی پێشوودا پەیوەندییان لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ یان ئەلڤارۆ ئەربێلوا باش نەبووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، بابەتەکە گەیشتووەتە دەمەقاڵێ و تەنانەت پێکدادانی نێوان دوو یاریزان و بە بۆکس لێکیان داوە، بەبێ ئەوەی ناسنامەیان ئاشکرا بکرێت.

هەروەها باسی لەوەش کرد کە دۆخی ساردیی ناو ژووری جلگۆڕین، کە تەنانەت کەسایەتییە بەهێزەکەی مۆرینیۆش نەیتوانیوە کۆتایی پێ بهێنێت، هاوکات بووە لەگەڵ ئەو دەنگۆیانەی لە دەوری کیلیان ئێمباپێ دروست بووە، ئەمەش کەشێکی پڕ لە گرژیی خوڵقاندووە پێش مانگێکی یەکجار چارەنووسساز بۆ تیپە شاهانەییەکە.

هەڵوێستی ئێمباپێ گوشارەکان زیاتر دەکات

هاوکات، کیلیان ئێمباپێ دوێنێ چوارشەممە بۆ یەکەمجار لە دوای پێکانەکەی لە کاتی یارییکردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا بەرامبەر تورکیا، گەڕایەوە بۆ مەشق و راهێنانە بەکۆمەڵەکانی ریال مەدرید.

بەگوێرەی کادینا سێر، باری جەستەیی هێرشبەرە فەرەنسییەکە زۆر باش بووە و بۆ یارییەکەی بەرامبەر ڤیاڕیال ئامادەیە، ئەمەش دەرفەت بە مۆرینیۆ دەدات کە لە سەرەتای یارییەکەوە وەک یاریزانی سەرەکی بەشداریی پێ بکات.

ئێمباپێ لە کاتی پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکاندا دەنگۆ و مشتومڕی نابووەوە، بەهۆی دەرکەوتنی لە شوێنێکی شەوانەدا و دواتر بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆیەک لە کاتی پاسکیلسواریدا، لەکاتێکدا کە لە قۆناخی چاکبوونەوەدا بوو لە پێکانەکەی.

سەرەڕای ئەوەش، بەپێی رادیۆ ئیسپانییەکە، سەرچاوەکانی ناو ریال مەدرید جەخت لەوە دەکەنەوە کە هیچ ناڕەزایەتییەک لەناو یانەکەدا بەرامبەر یاریزانەکە بوونی نییە، و کارگێڕیی یانەکە پێیوایە یاریزانەکە بەپێی ئەو رێککەوتنەی لە کاتی چاکبوونەوەیدا هەبووە رەفتاری کردووە.

هەروەها کادینا سێر ئاماژەی بەوەش کردووە کە مۆرینیۆ لەم هەفتەیەدا قسەی لەگەڵ ئێمباپێ کردووە، بەمەبەستی رێنماییکردنی بەرەو وریایی و هێمنیی زیاتر لە ژیانی دەرەوەی یاریگادا.

لە لایەکی دیکەوە، پێناچێت ریال مەدرید پێشبینی ئەوە بکات هاندەرانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی ڤیاڕیالدا فیکەی ناڕەزایەتی دژی ئێمباپێ لێبدەن، هاوکات یانەکە جەخت لەسەر پشتیوانیی خۆی بۆ یاریزانەکە و راهێنەرەکەی دەکاتەوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو مشتومڕەی لە دەوری دروست بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟
راپۆرتە هەواڵ19-10-2026

سانجێرمان و بارسا.. لە جەنگە تاکتیکییەکەی نێوان ئینریکێ و فلیکدا کێ سەرکەوتوو دەبێت؟

چارەنووسی ئەو بەهرەمەندانە بەکوێ گەیشت کە مێسی پێشبینی درەوشانەوەیانی کردبوو؟
راپۆرتە هەواڵ18-10-2026

چارەنووسی ئەو بەهرەمەندانە بەکوێ گەیشت کە مێسی پێشبینی درەوشانەوەیانی کردبوو؟

ڤینیسیۆس دوای جیابوونەوە لە ڤیرجینیا لەگەڵ خانمێکی دیکە دەرکەوت
راپۆرتە هەواڵ15-10-2026

ڤینیسیۆس دوای جیابوونەوە لە ڤیرجینیا لەگەڵ خانمێکی دیکە دەرکەوت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە