Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ریچالیسۆن

ریچالیسۆن

وەرزش

ریچالیسۆن دەڵێ بەربژێرێکی سەرۆکایەتیی بەرازیل، دەستی بەسەر دوورگەیەکمدا گرتووە

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

20-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس20-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
وەرزش21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

شەوێکی تایبەت بۆ بارسێلۆنا لە پاریس
وەرزش21-10-2026

شەوێکی تایبەت بۆ بارسێلۆنا لە پاریس

وەرزی کڤارا کۆتاییهات
وەرزش21-10-2026

وەرزی کڤارا کۆتاییهات


رووداو دیجیتاڵ

ریچالیسۆنی ئەستێرەی بەرازیلی و هێرشبەری یانەی تۆتێنهام، کەوتووەتە نێو تەنگژەیەکی چاوەڕواننەکراو، پاشئەوەی وەبەرهێنانێکی گەورەی لە دەرەوەی یاریگا، بووەتە سەرچاوەی کێشە و ئەگەری لەدەستدانی ملیۆنان دۆلار.


رۆژنامەی 'زە سەن' ئاشکرایکردووە، ریچالیسۆن لەگەڵ فیلاڤیۆ بۆلسۆنارۆی بەربژێری سەرۆکایەتیی وڵاتەکە، کەوتووەتە نێو کێشەیەکی قووڵەوە، کە پەیوەندی بەزەویوزارەوە هەیە، هەربۆیە پۆلیس چووەتە ناو کێشەکەوە، پاشئەوەی مشتومڕێکی زۆری لێکەوتەوە.

بەپێی رۆژنامەکە، ریچالیسۆن، سیناتۆری بەرازیلی فلاڤیۆ بۆلسۆنارۆ، کە بەربژێری سەرۆکایەتیی وڵاتە و کوڕی گایێر بۆلسۆنارۆی سەرۆکی پێشووی وڵاتە، تۆمەتبارکردووە بە دەستگرتن بەسەر دوورگەیەکی تایبەتی ئەودا بەبێئەوەی هیچ پارەیەک بدات. هەربۆیە داوایکردووە، پۆلیس لێکۆڵینەوە بکات.

ریچارلیسۆن دەڵێ لە نێوان ساڵانی 2020 و 2021 دوورگەیەکی لەسەر کەناراوەکانی ریۆ دی جانیێرۆ کڕیوە، نزیکەی 10 ملیۆن ریالی بەرازیلیی تێدا خەرجکردووە، بەبێئەوەی هیچ بڕە پارەیەک لەو وەبەرهێنانە، وەربگرێتەوە.

هێرشبەرەکە لە ڤیدیۆیەکدا دەڵێ، "نەمدەویست دوورگەکەمی پێبفرۆشم، هەرلەبەرئەوە، ئەو هەڵوێستی دادگای قۆستەوە، ئێمە سەرقاڵی تاپۆکردنی دوورگەکە بووم، گوتیان کارەکە بۆ چارەسەرکردن، چەند مانگێکی دەوێت، بگرە ساڵانیش".

زیاتر دەڵێ، "فلاڤیۆ بۆلسۆنارۆ و ویلز تۆماز کە پیاوی ئەوە، چوونە ئەوێ و لەماوەی 24 کاژێردا دەستیان بەسەر دوورگەکەدا گرت. ئەمە شکستی سیستمی دادوەرییە. چونکە ئەوان بەبێئەوەی یەک دۆلار بدەن، دەستیان بەسەر دوورگەکەدا گرتووە، لە کاتێکدا من نزیکەی 10 ملیۆن ریالم داوە و هیچم وەرنەگرتووەتەوە".

ریچالیسۆن داوای لێکۆڵینەوەی لە پۆلیس کردووە، هەروەها داوادەکات چارەنووسی ئەو پارانەی خەرجیکردوون ئاشکرابکرێن. پاشانیش داوا دەکات خەڵک لە فلاڤیۆ بپرسنەوە بزانن چی روویداوە؟

فلاڤیۆ لای خۆیەوە قسەکانی ریچالیسۆن رەتدەکاتەوە، ئەو دەڵێ ئەوانە "هەواڵی درۆن".

لەبارەی نکوڵی لێکردنی بەربژێرەکەوە، ریچالیسۆن دەپرسێت، "ئەی دوورگەکەم؟".

رووداوەکە بووەتە جێگای مشتومڕی بەرازیلییەکان، بەتایبەت کە هاوکاتە لەگەڵ پێشبڕکێی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی وڵات، کە بڕیارە 25ی ئەم مانگە خولی دووەمی بەڕێوەبچێت.

ریچالیسۆن لە دۆخێکی خراپدایە لەگەڵ تۆتێنهام، پاشئەوەی رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری یانەکە، لە لیستی تۆتێنهامی دروست بۆ وەرزی ئەمساڵی دوورخستەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
وەرزش21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

شەوێکی تایبەت بۆ بارسێلۆنا لە پاریس
وەرزش21-10-2026

شەوێکی تایبەت بۆ بارسێلۆنا لە پاریس

وەرزی کڤارا کۆتاییهات
وەرزش21-10-2026

وەرزی کڤارا کۆتاییهات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە