Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

شەوێکی تایبەت بۆ بارسێلۆنا لە پاریس

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
وەرزش21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

وەرزی کڤارا کۆتاییهات
وەرزش21-10-2026

وەرزی کڤارا کۆتاییهات

لە شارێکی بچووکەوە بۆ خەونێکی گەورە
وەرزش21-10-2026

لە شارێکی بچووکەوە بۆ خەونێکی گەورە


رووداو دیجیتاڵ

سەرەڕای شکستە 2-4ـەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ، یانەی بارسێلۆنا درەوشانەوەی ئەستێرەیەکی نوێی ئەکادیمیای لاماسیای لە دڵی پاریسدا بە ناوی چاڤی ئیسپارت تۆمارکرد، کە لە یەکەم تاقیکردنەوەی گەورەیدا ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکێش کرد.


لەسەر یاریگەی باخچەی شازادەکان، چاڤی ئیسپارتی بەرگریکاری تەمەن 19 ساڵان بەهۆی پێکانی ئێریک گارسیا و ژول کوندێ وەک باڵی راستی بەرگری دەستپێکرد. ئیسپارت بە شێوەیەکی باش خڤیچا کڤاراتسخێلیای راگرت و لە تەواوی یارییەکەدا هیچ یاریزانێک نەیتوانی لێی دەرچێت، پێش ئەوەی بە هێرشێکی پێچەوانە گۆڵی یەکەمی بارسێلۆنا بە لێدانێکی بەهێز تۆماربکات. هانزی فلیک دوای یارییەکە ستایشی ئەو یاریزانەی کرد و گوتی "ئاستی ئیسپارت سەرسامی کردم، وادەردەکەوێت سێ بۆ چوار ساڵ بێت لەگەڵ تیپەکەبێت، شێوازی بەرگرییکردنی بەرامبەر هێرشبەرە گەورەکانی پاریس نایاب بوو".

بارسێلۆنا لەم یارییەدا بە گەنجترین پێکهاتەی سەرەکیی خۆی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە ماوەی زیاتر لە 20 ساڵی رابردوودا یاریی کرد، بە تێکڕای تەمەنی 24.38 ساڵ، کاتێک چوار یاریزانی لەدایکبووی ساڵی 2007 (ئیسپارت، لامين یامال، پاو کوبارسی و مارک بێرناڵ) لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوون. لە لایەکی دیکەوە، لامين یامال بە تۆمارکردنی گۆڵی دووەمی یانەکەی درەوشایەوە و بووە یەکەم یاریزان لە پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپادا لەم وەرزەدا بگاتە 10 گۆڵ و 10 ئاسیست.

هانزی فلیک بە لەبەرچاوگرتنی یاریی کلاسیکۆی رۆژی یەکشەممە بەرامبەر ریال مەدرید، پشووی بە رۆدری دا و لە گێمی دووەمیشدا گۆڕانکاریی بە پێدری و رافینیا کرد تاوەکو لە رووی جەستەیییەوە ئامادەبن بۆ رووبەڕووبوونەوەی رکابەرە مێژووییەکەیان لەسەر یاریگەی کامپ نو.

بابەتی پەیوەندیدار

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
وەرزش21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

وەرزی کڤارا کۆتاییهات
وەرزش21-10-2026

وەرزی کڤارا کۆتاییهات

لە شارێکی بچووکەوە بۆ خەونێکی گەورە
وەرزش21-10-2026

لە شارێکی بچووکەوە بۆ خەونێکی گەورە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە