Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

یاریزانانی بایرن میونشن

یاریزانانی بایرن میونشن

وەرزش

بەر لە یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر ئارسیناڵ، گورزێکی دیکە بەر بایرن میونشن کەوت

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
وەرزش21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

شەوێکی تایبەت بۆ بارسێلۆنا لە پاریس
وەرزش21-10-2026

شەوێکی تایبەت بۆ بارسێلۆنا لە پاریس

وەرزی کڤارا کۆتاییهات
وەرزش21-10-2026

وەرزی کڤارا کۆتاییهات


رووداو دیجیتاڵ

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەر لە رووبەڕووبوونەوەی ئارسیناڵی ئینگلیزی لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ، گورزێکی دیکەی بەرکەوت.


میدیای ئەڵمانیا ئاشکرایانکردووە، بەئەگەری زۆرەوە، ڤینسینت کۆمپەنی، نەیتوانیوە لە کۆنگرەی رۆژنامەنووسیی بەر لە یارییەکە ئامادەبێت، ئەگەر هەیە بۆ یارییەکەش لەسەر هێڵ نەبێت.

بایرن لە ئالیانز ئەرێنا، لە کاژێر 22:00 بەکاتی باشووری کوردستان، میوانداریی ئارسیناڵی ئینگلیزی دەکات و چاوی لە دووەم سەرکەوتنە لە پاڵەوانێتییەکەدا، پاشئەوەی لە گەڕی پێشوودا، لەگەڵ ڤایکینگ بەسێ گۆڵ یەکسانبوو.

وەک سەرچاوەکان دەڵێن، کۆمپەنی دووچاری نەخۆشییەکی ڤایرۆسی بووە و بەهۆیەوە نەیتوانیوە لە کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەی بەر لە یارییەکەدا، بەشدار بێت.

بایرن میونشن، لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا رایگەیاندووە، کۆمپەنی ئامۆژگاری کراوە بەوەی پشوو بدات، بەهۆی تووشبوونی بەڤایرۆسەوە، بەوەش نەیتوانیوە سەرپەرشتی دوایین مەشقی تیپەکەی بکات بەر لە یارییەکە.

کۆمپەنی لە سەرەتای هەفتەدا ئەگەرچی لەسەر کورسیی یەدەگ بوو، کاتێک تیپەکەی بە 6 - 1 گۆڵ لە لایپزیگی بردەوە، بەڵام ئەوکاتیش بەهۆی ئازاری ئەژنۆوە ناچاربوو زۆرینەی کات دابنیشێت و ئارۆن دانکسی یاریدەدەری، رێنوێنی بداتە یاریزانان.

دانکس سەرپەرشتی دوایین مەشقەکانی تیپەکە دەکات و لە کۆنگرەی رۆژنامەنووسیدا دەردەکەوێت، ئەرکێک کە پێشتریش بەهۆی سزادانی کۆمپەنییەوە، پێشتر لە ئەستۆی گرتووە.

ئەگەری بەشدارینەکردنی کۆمپەنی لە یارییەکەدا، تاکە کێشەی بایرن نابێت، بەڵکو لە تواناکانی میشێل ئۆلیسێی هێرشبەری فەرەنسیشی بێبەش دەبێت، کە بەهۆی کارتی سوورەوە، لە یارییەکەی ڤایکینگ دەرکرا و بەشداری لە یارییەکەی ئەمشەودا ناکات.

بابەتی پەیوەندیدار

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
وەرزش21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

شەوێکی تایبەت بۆ بارسێلۆنا لە پاریس
وەرزش21-10-2026

شەوێکی تایبەت بۆ بارسێلۆنا لە پاریس

وەرزی کڤارا کۆتاییهات
وەرزش21-10-2026

وەرزی کڤارا کۆتاییهات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە