Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا

وەرزش

147 بەرپرسی یانەکانی تورکیا بەهۆی کێشەی قومارکردنەوە راگیران

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی لالیگا وەڵامی تووندی ریال مەدرید دەداتەوە
وەرزش21-10-2026

سەرۆکی لالیگا وەڵامی تووندی ریال مەدرید دەداتەوە

"دەتوانین خاوەنی مانچێستەر سیتی ناچاربکەین، یانەکەی بفرۆشێت"
وەرزش21-10-2026

"دەتوانین خاوەنی مانچێستەر سیتی ناچاربکەین، یانەکەی بفرۆشێت"

بایرن میونشن و ئارسیناڵ یاریی لووتکە دەکەن
وەرزش21-10-2026

بایرن میونشن و ئارسیناڵ یاریی لووتکە دەکەن


رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی رێککاری لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا، بڕیاری راگرتنی 147 بەرپرسی پێشوو و ئێستای یانەکانی بۆ ماوەی 45 رۆژ دەرکرد بەهۆی پێشێلکردنی بنەماکانی گرەوکردن لەسەر یارییەکان، ئەوەش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی فراوان لەبارەی گرەوکردن و قومار، لەسەر یارییەکانی خولە نێوخۆییەکانی وڵاتەکە.


لیژنەی رێککاری، سزاکانی سەپاند، پاشئەوەی بە 448 دۆسێی بەرپرسانی تۆپی پێی وڵاتەکەدا چووەوە، کە تۆمەتبارکرابوون بەوەی لە ماوەی کارکردنیان لە یانەکان، لە بابەتی قومار و گرەوکردن لەسەر ئەنجامی یارییەکان، تێوەگلاون.

لیژنەکە پاش لێکۆڵینەوە یەکلاییکردەوە، 147 کەس لە کۆی 448 کەس بنەماکانی گرەوکردنیان پێشێلکردووە، هەربۆیە ئەو کەسانە بە راگرتن بۆ ماوەی 45 رۆژ لە کارکردن راگیراون و بەپێی سزاکەش، هەموو کارێکی نێو سیستمی تۆپی پێیان، لەماوەی راگرتنەکەدا لێ قەدەخە دەکرێت.

لیستی کەسایەتییە سزادراوەکان، ئەرتۆگل دۆگانی سەرۆکی یانەی تڕابزۆن سپۆری رکابەر لە خولی سوپەرلیگی تورکیای تێدایە.

میدیاکان دەڵێن، لیژنەکە لێکۆڵینەوەی لە 301 کەسی دیکە کردووە، بەڵام لەبەرنەبوونی بەڵگەی پێویست، نەیتوانیوە رێکاری یاساییان بەرامبەر بگرێتە بەر.

پێشتر و لە مانگی نۆی رابردوودا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا رایگەیاندبوو کە 448 بەرپرسی پێشوو و ئێستای یانەکانی بە راگرتن لەکارکردن بۆ ماوەی پێنج ساڵ سزاداوە، بەرپرسەکان لە یانەکانی خولی پلە یەک و دووی تورکیا، کاریانکردووە.

ئەوکات فیدراسیۆنەکە رایگەیاند کە سزادراوەکان، لەکاتی کارکردنیان لە یانەکان، گرەویان لەسەر ئەنجامی یارییەکان کردووە و ئەوەش کارێکە، یاسا رێگای پێنادات.

سزا نوێیەکان، بەشێکە لەو هەڵمەتە گەورەیەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا بۆ خاوێنکردنەوەی یارییەکە و پێشخستنی خاوێنی ئەنجامی دەدات، ئەوەش پاش زنجیرەیەک لە کێشە و دۆسێی گەندەڵی و گومانکردن لە ئەنجامی یارییەکان و بەڕێوەبردنی یانەکان.

یاساکانی فیفا و یوفا، سزای زۆر تووند و رێوشوێنی تووندیان داناوە، بۆ رێگریکردن لە بەشداریکردنی هەر کەسێک کە لە بواری تۆپی پێدا کاردەکات، بە بەشداریکردن لە قومار و گرەو لەسەر ئەنجامی یارییەکانی تۆپی پێ بەشێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، ئەوەش بۆ پاراستنی تۆپی پێ لە دەستکاریکردنی یارییەکان و دەستەبەرکردنی یەکسانیی هەل بۆ هەمووان.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی لالیگا وەڵامی تووندی ریال مەدرید دەداتەوە
وەرزش21-10-2026

سەرۆکی لالیگا وەڵامی تووندی ریال مەدرید دەداتەوە

"دەتوانین خاوەنی مانچێستەر سیتی ناچاربکەین، یانەکەی بفرۆشێت"
وەرزش21-10-2026

"دەتوانین خاوەنی مانچێستەر سیتی ناچاربکەین، یانەکەی بفرۆشێت"

بایرن میونشن و ئارسیناڵ یاریی لووتکە دەکەن
وەرزش21-10-2026

بایرن میونشن و ئارسیناڵ یاریی لووتکە دەکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە