Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

لە شارێکی بچووکەوە بۆ خەونێکی گەورە

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
وەرزش21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

شەوێکی تایبەت بۆ بارسێلۆنا لە پاریس
وەرزش21-10-2026

شەوێکی تایبەت بۆ بارسێلۆنا لە پاریس

وەرزی کڤارا کۆتاییهات
وەرزش21-10-2026

وەرزی کڤارا کۆتاییهات


رووداو دیجیتاڵ

لە شارێکی بچووکی ئیتاڵیا، یارییەکی گەورەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەڕێوەدەچێت، یانەی کۆمۆ میوانداریی مانچێستەر یونایتد دەکات.


لە شەوێکی تایبەتی چامپیۆنزلیگدا، لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناخی خول یانەی کۆمۆی ئیتاڵی بۆ یەکەمجار لە مێژووییدا لە یاریگای خۆی میوانداریی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەکات و دەیەوێت لە سەرسامکردنی جیهان بەردەوامبێت و بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات.

کۆمۆ یارییەکی لە لایپزیگ بردووەتەوە و بەرامبەر فاینۆرد دۆڕاوە، ئەمجارە دەیەوێت سوود لە یاریگا و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی شەوێکی دیکەی چامپیۆنزلیگ بەناوی خۆیەوە بکات.

کۆمۆ شارێکی بچووکە و تەنیا 84 هەزار کەس تێیدا دەژین، یاریگای یانەکە تەنیا 13 هەزار و 600 هاندەر دەگرێت، بەڵام خەونی گەورە لەوێ کاریان بۆ دەکرێت و تیپەکە لەژێر سەرپەرشتی سێسک فابرێگاس، ئێستا لە خۆشەویستترین یانەکانی ئیتاڵیایە.

مانچێستەر یونایتد لە چامپیۆنزلیگ بردنەوەیەک و دۆڕانێکی هەیە، لە یاریی رابردوودا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید دۆڕا، لە دوایین 6 یارییدا لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە، لەم وەرزەی پرێمەرلیگیشدا تیپەکە تەنیا 1 بردنەوەی لە 7 گەڕدا تۆمارکردووە و دەیەوێت بە ئەنجامێکی باش لە کۆمۆ بگەڕێتەوە.

یارییەکە دەستپێکی یارییەکانی شەوی دووەمی گەڕی سێیەم دەبێت و کاژێر 19:45 بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟
وەرزش21-10-2026

کڕینی دەنگەکان، بایکۆت و هەژموونی مێسی و رۆناڵدۆ؛ باڵۆندۆر چۆن جیهانی تۆپی پێی داگیرکرد؟

شەوێکی تایبەت بۆ بارسێلۆنا لە پاریس
وەرزش21-10-2026

شەوێکی تایبەت بۆ بارسێلۆنا لە پاریس

وەرزی کڤارا کۆتاییهات
وەرزش21-10-2026

وەرزی کڤارا کۆتاییهات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە