Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

کڤاراتسخێلیا دوای پێکانە قورسەکەی بێدەنگی دەشکێنێت

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی لالیگا وەڵامی تووندی ریال مەدرید دەداتەوە
وەرزش21-10-2026

سەرۆکی لالیگا وەڵامی تووندی ریال مەدرید دەداتەوە

"دەتوانین خاوەنی مانچێستەر سیتی ناچاربکەین، یانەکەی بفرۆشێت"
وەرزش21-10-2026

"دەتوانین خاوەنی مانچێستەر سیتی ناچاربکەین، یانەکەی بفرۆشێت"

بایرن میونشن و ئارسیناڵ یاریی لووتکە دەکەن
وەرزش21-10-2026

بایرن میونشن و ئارسیناڵ یاریی لووتکە دەکەن


رووداو دیجیتاڵ

خڤیچا کڤاراتسخێلیا، ئەستێرەی جۆرجیی یانەی پاریس سانجێرمان دوای تووشبوونی بە پێکانێکی قورس لە یاریی بەرامبەر بارسێلۆن لە چامپیۆنزلیگ، لە پەیامێکی پڕ لە سۆزدا پەردەی لەسەر ئازارەکانی لادا و بەڵێنی گەڕانەوەیەکی بەهێزتری بە هاندەران دا.


کڤاراتسخێلیا لە پەیامەکەیدا لە هەژماری فەرمیی خۆی باسی لە هەستی دوای پێکانەکەی کرد و گوتی "بەر لە هەموو یارییەک، تەنیا داوام لە خوا دەکرد بە تەندروستییەکی باشەوە بگەڕێمەوە ماڵەوە، بەڵام ئەمجارە ئەوە رووینەدا، کاتێکی زۆر بەسەر رووداوەکەدا تێنەپەڕیوە، بەڵام یەک پرسیار لە مێشکم دەرناچێت: بۆچی من؟". ئەستێرە جۆرجییەکە ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو توانای خۆی بەخشیوە و رەنگە بۆ ئەم یارییە زیاتر لە هەر یارییەکی دیکەی ژیانی ئامادەکاریی کردبێت، پێیوابوو بۆ هەموو شتێک ئامادەیە بەڵام نەک بۆ ئەم پێکانە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هێرشبەرەکەی پاریس سانجێرمان باسی لە خۆڕاگریی خۆی کرد و گوتی "دەزانم خوا منی هەڵبژاردووە، ئەگەر بەوەی بەسەر مندا هات، توانیبێتم یاریزانانی دیکەی نێو یاریگە لەم ناڕەحەتییە بەدوور بگرم، ئەوا ئامادەم بەرگەی ئەم ئازارە، ئەم کارە سەختە و فرمێسکەکان بگرم، دەبێت لە پێشوو بەهێزتر بگەڕێمەوە لە پێناو ئەو کەسانەی خۆشم دەوێن و هەمیشە لە تەنیشتم وەستاون، بەڵێنتان پێدەدەم بێئومێدتان ناکەم و یەک چرکەش بەفیڕۆ نادەم".

ئەم پەیامەی کڤاراتسخێلیا دوای ئەوە دێت کە لە میانی یاریی یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ لەسەر یاریگەی باخچەی شازادەکان، لە خولەکی 59ـی یارییەکەدا بەهۆی پێکانێکی تووندەوە بە ناچاری گۆڕەپانی جێهێشت، کە بەهۆیەوە بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی لالیگا وەڵامی تووندی ریال مەدرید دەداتەوە
وەرزش21-10-2026

سەرۆکی لالیگا وەڵامی تووندی ریال مەدرید دەداتەوە

"دەتوانین خاوەنی مانچێستەر سیتی ناچاربکەین، یانەکەی بفرۆشێت"
وەرزش21-10-2026

"دەتوانین خاوەنی مانچێستەر سیتی ناچاربکەین، یانەکەی بفرۆشێت"

بایرن میونشن و ئارسیناڵ یاریی لووتکە دەکەن
وەرزش21-10-2026

بایرن میونشن و ئارسیناڵ یاریی لووتکە دەکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە