Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ریال مەدرید

ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ریال مەدرید

وەرزش

ریال مەدرید بە چوار گۆڵ لایپزیگی تێکشکاند

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی لالیگا وەڵامی تووندی ریال مەدرید دەداتەوە
وەرزش21-10-2026

سەرۆکی لالیگا وەڵامی تووندی ریال مەدرید دەداتەوە

"دەتوانین خاوەنی مانچێستەر سیتی ناچاربکەین، یانەکەی بفرۆشێت"
وەرزش21-10-2026

"دەتوانین خاوەنی مانچێستەر سیتی ناچاربکەین، یانەکەی بفرۆشێت"

بایرن میونشن و ئارسیناڵ یاریی لووتکە دەکەن
وەرزش21-10-2026

بایرن میونشن و ئارسیناڵ یاریی لووتکە دەکەن

رووداو دیجیتاڵ

ریال مەدریدی ئیسپانی سەرکەوتنێکی گەورە و شایستەی بەسەر میوانەکەی، یانەی لایپزیگی ئەڵمانیدا تۆمارکرد، پاش ئەوەی لەسەر یاریگای 'سانتياگۆ بێرنابيۆ' و لە گەڕی سێیەمی قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگی وەرزی 2026-2027، بە ئەنجامی (4-1) یارییەکەی لێ بردەوە و پێگەی خۆی لە هەشت تیپەکەی پێشەوەی ریزبەندی پتەوتر کرد.


یارییەکە، کە ئێوارەی چوارشەممە بەڕێوەچوو، سەرەتا بە هۆشیاری و کەمێک پشووپڕی لەلایەن یانەی شاهانەوە دەستپێکرد، لە کاتێکدا لایپزیگ هەوڵیدەدا هێرشی پێچەوانە ئەنجامبدات، بەڵام گۆڵپارێز تیبۆ کۆرتوا چەندین دەرفەتی مەترسیداری گەڕاندەوە و دەرگای گۆڵەکەی داخستبوو.

پێش کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم لە خولەکی 43ـدا، ئەستێرەی پۆرتوگالی بێرناردۆ سیلڤا توانی تۆڕی میوانەکان بهەژێنێت و یەکەم گۆڵی خۆی بە درێسی ریال مەدرید تۆماربکات، بەمەش نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی خاوەن یاریگا کۆتاییهات.

لە نیوەی دووەمدا، هێزی هێرشبردنی زیاتر دەرکەوت؛ لە خولەکی 52ـدا ئەستێرەی تورک ئاردا گولەر گۆڵی دووەمی تۆمارکرد. لە خولەکی 83ـدا کیلیان ئێمباپێ گۆڵی سێیەمی کرد، بەڵام لایپزیگ لە خولەکی 85ـدا لەرێگەی تیدیام گۆمێزەوە جیاوازییەکەی کەمکردەوە.

بەڵام یانەی شاهانە رێگەی بە هیچ سەرکێشییەک نەدا؛ تەنیا دوو خولەک دواتر لە خولەکی 87ـدا یان دیۆماندی گۆڵی چوارەم و یەکلاکەرەوەی تۆمارکرد و سێ خاڵی زێڕینی بۆ تیپەکەی مسۆگەر کرد.

بەم سەرکەوتنە نایابە، ریال مەدرید کۆمەڵەی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 9 خاڵ.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی لالیگا وەڵامی تووندی ریال مەدرید دەداتەوە
وەرزش21-10-2026

سەرۆکی لالیگا وەڵامی تووندی ریال مەدرید دەداتەوە

"دەتوانین خاوەنی مانچێستەر سیتی ناچاربکەین، یانەکەی بفرۆشێت"
وەرزش21-10-2026

"دەتوانین خاوەنی مانچێستەر سیتی ناچاربکەین، یانەکەی بفرۆشێت"

بایرن میونشن و ئارسیناڵ یاریی لووتکە دەکەن
وەرزش21-10-2026

بایرن میونشن و ئارسیناڵ یاریی لووتکە دەکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە