Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی یارییەکە

دیمەنێکی یارییەکە

وەرزش

بەهۆی لامینەوە، ریال بێتیس بەتووندی سزادرا

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

هاوڕێیەکی فلیک: هانزی شارەزاییەکی زۆر باشی لە تۆپی پێ نییە
وەرزش22-10-2026

هاوڕێیەکی فلیک: هانزی شارەزاییەکی زۆر باشی لە تۆپی پێ نییە

ریال مەدرید بە چوار گۆڵ لایپزیگی تێکشکاند
وەرزش22-10-2026

ریال مەدرید بە چوار گۆڵ لایپزیگی تێکشکاند


رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی کێشە و کەلەدان لە لامین یامالی ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، یانەی ریال بێتیس رووبەڕووی چەند سزایەکی جیاواز بووەوە، بەڵام یانەکە داوای تێهەڵچوونەوەی یەکێک لە سزاکانی کردووە.


لیژنەی رێککاری لالیگا، سزای چوار یاریی سڕکردنی بەسەر ڤاکوندۆ بێرنالی یاریزانی ئۆرۆگوایی یانەی ریال بێتیس راگەیاند، پاشئەوەی لە یاریی نێوان بێتیس و بارسادا بەکارتی سوور کرایە دەرەوە، دوای بەشەڕهاتن لەگەڵ لامین.

تۆڕی 'کوبێ' ئاشکرایکردووە، بێتیس بەنیازە داوای تێهەڵچوونەوە بەبڕیارەکەدا بکات، ئەوەش لەبەرئەوەی سزای لیژنەکە، پشتی بەراپۆرتی ناوبژیوانی یارییەکە بەستووە کە تێیدا هاتووە، "یاریزانەکە، قوڕگی رکابەرەکەی گرت، دووجار بەسەری خۆی، لە دەموچاوی ئەویدا، لە کاتێکدا تۆپ لە دەرەوەی یاریگا بوو. یاریزانە لێدراوەکە پێویستی بەچارەسەری پزیشکی نەبوو، یارییەکەی تەواوکرد".

بێتیس پێشتر داواکاری بەرگری لە یاریزانەکەی ناردبووە لیژنەکە، بەڵام لیژنەکە پشتگوێی خستبوو. بێتیس لە داواکارییەکەیدا دەڵێ، راپۆرتی ناوبژیوانەکە هەموو راستییەکانی تێدا روون نەکراوەتەوە، بەتایبەت کە یاریزانی بەرامبەرمان تەنیا کارتی زەردی پێدرا و یاریزانەکەی ئێمە بەسوورکرایە دەرەوە، لە کاتێکدا ئەو دەستپێشخەربوو بۆ هێرشکردنە سەر یاریزانەکەمان.

ئەگەر بێتیس نەتوانێت سزای سەر یاریزانەکەی کەمبکاتەوە، ئەو یاریزانە لە یارییەکانی تیپەکەی بەرامبەر هەریەکە لە سێلتاڤیگۆ، مالاگە، ئێلچی و سێڤییا بێبەش دەبێت.

لەگەڵ سزاکەیە ڤاکۆندۆدا، بێتیس دوو سزای دیکەی بەسەردا سەپێنراوە، یەکێکیان راگرتنی مانۆ ڤارخادۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە بۆ دوو یاریی، بەهۆی لادانی لە هەڵسوکەوتی وەرزشی. هەروەها چەسپاندنی کارتی زەرد لە دژی، مانوێل پێلیگرینی راهێنەری یانەکە، بەهۆی رەخنەگرتن لە ناوبژیوانی یارییەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

هاوڕێیەکی فلیک: هانزی شارەزاییەکی زۆر باشی لە تۆپی پێ نییە
وەرزش22-10-2026

هاوڕێیەکی فلیک: هانزی شارەزاییەکی زۆر باشی لە تۆپی پێ نییە

ریال مەدرید بە چوار گۆڵ لایپزیگی تێکشکاند
وەرزش22-10-2026

ریال مەدرید بە چوار گۆڵ لایپزیگی تێکشکاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە