Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رۆناڵدینیۆ و چیبیریانی

رۆناڵدینیۆ و چیبیریانی

وەرزش

دوای 11 ساڵ لە وازهێنان، رۆناڵدینیۆ لە خولی ئیتاڵیا دەردەکەوێتەوە

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

24-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس24-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نەورۆز لە باشترین کاتەکانیدایە و ئەمجارە دیالە دەکاتە ئامانج
وەرزش24-10-2026

نەورۆز لە باشترین کاتەکانیدایە و ئەمجارە دیالە دەکاتە ئامانج

راهێنەری بایرن میونشن چی لێهاتووە و بۆچی گواستراوەتەوە نەخۆشخانە؟
وەرزش24-10-2026

راهێنەری بایرن میونشن چی لێهاتووە و بۆچی گواستراوەتەوە نەخۆشخانە؟

ئامەدسپۆر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدوای بردنەوەیەکی دیکەدا دەگەڕێت
وەرزش24-10-2026

ئامەدسپۆر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدوای بردنەوەیەکی دیکەدا دەگەڕێت


رووداو دیجیتاڵ

یانەی رافینای رکابەر لە خولی پلە سێی ئیتاڵیا رایگەیاند، رۆناڵدینیۆی ئەفسانەی بەرازیلی، جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردن لە یارییەکی فەرمیدا، کاتێک مانگی داهاتوو لەگەڵ یانەکە دەردەکەوێت.


یانە ئیتاڵییەکە رایگەیاندووە رۆژی 15ی مانگی داهاتوو، رۆژی دەرکەوتنەوەی رۆناڵدینیۆ دەبێت، کاتێک رافینا رووبەڕووی فۆرلی دەبێتەوە، لە یارییەکی خولی پلە سێی ئیتاڵیا.

هێرشبەرەکەی پێشووی، سانجێرمان، بارسێلۆنا و میلان کە ئێستا تەمەنی 46 ساڵە، دوایین یاریی خۆی لەگەڵ یانەی فلۆمینێنسی بەرازیلی لە ساڵی 2015 ئەنجامدا.

رۆناڵدینیۆ بەیەکێک لە ئەفسانە مەزنەکانی بەرازیل دادەنرێت، لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکی نازناوی مۆندیالی 2002ی بەدەستهێنا و ساڵی 2005 بووە براوەی خەڵاتی باڵۆندۆر.

یانەی رافینا لە مانگی حەوتی ساڵی رابردوو، گرێبەستی لەگەڵ ئەو یاریزانەی پێشوو کرد، دواتر رۆناڵدینیۆ بووە خاوەنی بەشێک لە پشکەکانی یانەکە کە ئیناسیۆ چیبریانیی هاوڕێی، خاوەندارێتی دەکات.

چیبیریانی لەبارەی گەڕانەوەی رۆناڵدینیۆوە دەڵێ، "ئامانج لە کارەکە، نزیککردنەوەی تەواوی شارەکەیە لە یانەکەمان".

رۆناڵدینیۆ کاتێک مانگی هەشتی ساڵی رابردوو، چووە ئیتاڵیا بۆ دەرکەوتن وەک خاوەن پشکی یانەکە، دووپاتینەکردەوە کە لەگەڵ یانەکەدا یارییدەکات، بەڵام دەرگای گەڕانەوەی بەکراوەیی هێشتەوە، کاتێک گوتی، دەیەوێت گۆڵی ژمارە 300 لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا تۆمار بکات.

ئەوکات گوتی، "من لێرەم بۆ هاوکاریکردنی یانەکە".

یارییەکەی رافینا بەرامبەر فۆرلی لەسەر یاریگای برۆنۆ بینێلی لە شاری رافینا ئەنجامدەدرێت. رافینا پلەی دووەمی کۆمەڵەی دووەمی خولی پلە سێی ئیتاڵیای بە 20 خاڵ لە 10 یاریدا گرتووە، بەجیاوازیی هەشت خاڵ لەگەڵ سبیتیسای پێشەنگی کۆمەڵەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

نەورۆز لە باشترین کاتەکانیدایە و ئەمجارە دیالە دەکاتە ئامانج
وەرزش24-10-2026

نەورۆز لە باشترین کاتەکانیدایە و ئەمجارە دیالە دەکاتە ئامانج

راهێنەری بایرن میونشن چی لێهاتووە و بۆچی گواستراوەتەوە نەخۆشخانە؟
وەرزش24-10-2026

راهێنەری بایرن میونشن چی لێهاتووە و بۆچی گواستراوەتەوە نەخۆشخانە؟

ئامەدسپۆر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدوای بردنەوەیەکی دیکەدا دەگەڕێت
وەرزش24-10-2026

ئامەدسپۆر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدوای بردنەوەیەکی دیکەدا دەگەڕێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە