رووداو دیجیتاڵ
یانەی زاخۆ درێژەی بە زنجیرەی ئەنجامە نائومێدکەرەکانی ئەم وەرزەیدا و لە گەڕی یازدەیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە یانەی کارەبا دۆڕا.
لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا کە رۆژی 5ـی مانگی 11ـی 2026 لەسەر یاریگای زاورا لە بەغدا بەڕێوەچوو، یانەی کارەبا دەستپێشخەری کرد و لە خولەکی 11 ساموێل ئاتا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ خاوەن یاریگا تۆمارکرد و گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە دەستپێکی گێمی دووەم و لە خولەکی 49 حوسێن نەجیم گۆڵی دووەمی بۆ کارەبا زیادکرد. سەرەڕای ئەوەی لە خولەکی 7+90 ئەمجەد عەتوان گۆڵێکی بۆ زاخۆ بە لێدانی سزا تۆمارکرد و جیاوازییەکەی کەمکردەوە، بەڵام نەبووە رێگر لە شکستی یانەکەی و یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی کارەبا کۆتاییهات.
یانەی زاخۆ لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە تەواوی لە ئاست چاوەڕوانیی هاندەرانیدا دەرنەکەوتووە سەرەڕای ئەم هەموو گرێبەستە گرانبەهایە و ئەم شکستەش دۆخی یانەکەی ئاڵۆزتر کرد، بەجۆرێک بە 13 خاڵ لە پلەی پازدەیەمی ریزبەندیی خولەکەدا مایەوە، لە بەرامبەردا یانەی کارەبا بەم بردنەوەیە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 11 خاڵ لە پلەی حەڤدەیەمی ریزبەندییەکە دێت




