رووداو دیجیتاڵ
بە گۆڵێکی دراماتیکی لە خولەکی 94، یانەی دهۆک لەنێو یاریگای خۆیدا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە یانەی موسڵی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی لە گەڕی یازدەیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەدەستهێنا.
لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا کە رۆژی 5ـی مانگی 11ـی 2026 لەسەر یاریگای زاخۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری هاندەران بەڕێوەچوو،
یارییەکە تاوەکو کاتی زیادکراوی گێمی دووەم بە یەکسانبوونی بێ گۆڵ مایەوە. لە کاتێکدا هەردوولا لە هەوڵەکانیان بەردەوام بوون، لە خولەکی 4+90 رێوان ئەمین گۆڵی بردنەوەی بە لێدانێکی بەهێز بۆ یانەی خاوەن دهۆک تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی 1-0 لە بەرژەوەندی دهۆک کۆتاییهات.
بەم سەرکەوتنە یانەی دهۆک کۆی خاڵەکانی گەیاندە 18 خاڵ لە پلەی نۆیەمی ریزبەندیی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە بەرامبەردا یانەی موسڵ بە 12 خاڵ لە پلەی شازدەهەمی خولەکەدا جێگیر بوو.




