Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سووریا

لە سەردانێکی مێژوویی دا بۆ سووریا، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کوردی نەبینی

نامۆ عەبدوڵڵا

نامۆ عەبدوڵڵا

28-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا28-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمە سەردانێکی مێژوویی — و ئێستا مشتومڕهەڵگری — سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ سووریا. ئەمە یەکەم جارە لە ماوەی 17 ساڵ دا، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێ بخاتە نێو وڵاتە فرەنەتەوەکەوە. 


بەڵام ئێستا شتێک مشتومڕی دروستکردووە. لەکاتێکدا سکرتێری گشتی ئەنتۆنیۆ گوتێرش لەگەڵ بەشێکی فراوانی کۆمەڵگەی سووریا کۆبووەوە، بەڵام چاوی بە بەهێزترین و دیارترین سەرکردەی کورد لە سووریا، مەزڵووم عەبدی، نەکەوت و لەگەڵ هیچ کەسێکی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆنەبووەوە. لێرە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەم بارەیەوە پرسیارم لە گوتەبێژەکەی گوتێرش کرد.

فەرحان حەق، جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان:

پرسیار: بەڵام مەزڵووم عەبدی — ژەنەڕاڵ عەبدی — گرنگترین کەسایەتی کوردە  لە سووریا.  بۆچی لەگەڵی کۆنەبووەوە؟ بۆچی نەچوو بۆ رۆژئاوا؟
وەڵام: ئاستەنگی خشتەی کات هەبوو، بۆیە نەیتوانی بە فراوانی بە وڵات دا بگەڕێت. لە بنەڕەتدا چوو بۆ دیمەشق و پاشان دوێنێ گەڕایەوە بۆ ئوردن. لە کاتی مانەوەی لە دیمەشق، بە باشترین شێوەی هەوڵیدا لەگەڵ نوێنەرە جیاوازەکان کۆببێتەوە.

پرسیار: ببوورە، تەنیا دوایین پرسیار لەم بارەیەوە. ئایا دەڵێی هەوڵیداوە لەگەڵ ژەنەڕاڵ عەبدی کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکی خشتەکانەوە نەیانتوانیوە یەکدی ببینن؟

وەڵام: نەیتوانی هەموو ئەو کۆبوونەوانە بکات، ئەگەر مانەوەکەی درێژتربووایە دەیکردن، بەڵام وەک گوتم، هەوڵیدا لەگەڵ فرەچەشنترین کۆمەڵ لە سووریاییەکان کۆببێتەوە کە بۆی دەکرا.

بەرپرسێکی باڵای رۆژئاڤای کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت  "نائومێدن" لەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ژەنەراڵ مەزڵومی  بانگهێشت نەکردبوو بۆ دیمەشق . 

بەومەرجەی ناوی نەهێنرێت، ئەو بەرپرسە گوتی "گرنگ دەبوو سکرتێری گشتی ژەنەڕاڵ ببینێت بۆ ئەوەی رای ئەویش لەسەر پرۆسەی یەکگرتنەوە بزانێت."

سەیری ئەم وێنەیە بکە. دەیان رۆژنامەڤان و کامێرا لە سەرانسەری جیهانەوە،  وادیارە ئەمە بەڵگەی ئەوەبێت سووریای نوێ چەندە شەفافە، بەڵام لێرەدا ئەوەی دەیبنن چیرۆکەکە نییە. ئەوەی نایبنن چیرۆکە:  هیچ مایکرۆفۆنێکی کەناڵە کوردییەکانی لێ نییە.  

هاوکارەکەم  کە لە دیمەشق کار  بۆ تۆڕی میدیایی رووداو دەکات  دەڵێ دەسەڵاتدارانی سووریا بانگهێشتیان نەکردووە بۆ پرێسکۆنفرانسەکە. 
بە نەبوونی رۆژنامەڤانێکی کورد لە هۆڵەکەدا، کەس باسی دۆخی کوردی نەکرد. ئەمە دەقی تەواوی ئەو کۆنگرە رۆژنامەڤانییەیە: ناوی "کورد" تەنیا جارێکیش تێیدا نەهاتووە. 

نزیکترین باس، پرسیاری رۆژنامەڤانێکی میسری بوو لەسەر هەسەدە — کە وای لە سکرتێری گشتی کرد رێککەوتنی یەکخستنەوەی نێوان هەسەدە و دیمەشق بە "سەرکەوتنێکی بەرچاو" ناوبەرێت.

ئەنتۆنیۆ گوتێرێش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

"هاتم بۆ سووریا تاوەکو بە سادەیی رێزەوە گوێبگرم و پەیامێکی روونتان پێبدەم: نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ گەلی سووریادایە."

سەردانەکە لەکاتێکدا دێت، بەرپرسێکی باڵای حکومەتی سووریا بە رووداو دەڵێت دیمەشق بەنیازە ناوی زانکۆی (رۆژئاڤا) لە پارێزگای حەسەکە بگۆڕێت  و زمانی کوردیش وەک یەکێک لە زمانە سەرەکییەکانی خوێندن لە زانکۆکە نەهێڵێت. ئەمەش کوردی تووڕە کردووە و نیگەرانن لە بارەی شوێن و داهاتووی کولتوورییان لە سووریای نوێ دا.

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە