Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژنێک لە کاتی گەڕانەوەی بۆ سەرێکانی منداڵەکەی لە کۆڵ کردووە. وێنە: AFP

ژنێک لە کاتی گەڕانەوەی بۆ سەرێکانی منداڵەکەی لە کۆڵ کردووە. وێنە: AFP

سووریا

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: سووریا بەرپرسی یەکەمە لە گەڕانەوەی سەلامەتی ئاوارەکان

نامۆ عەبدوڵڵا

نامۆ عەبدوڵڵا

10-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا10-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

رووداو دیجیتاڵ

جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە رووداوی راگەیاند، حکومەتی سووریا بەرپرسی یەکەمە لە گەڕانەوەی سەلامەتی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.

فەرحان حەق، جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ دووشەممە لەبارەی رێگریکردن لە ئاوارەکانی سەرێکانی بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان بە رووداوی گوت، "UNHCR ئەوەی لە توانایدا بێت بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە دەیکات، بەڵام بەدڵنیاییەوە بەرپرسی یەکەم حکومەتی سووریایە بۆ ئەوەی ئاوارەکان بە سەلامەتی بگەڕێنەوە".

فەرحان حەق ئاماژەی بەوەدا، "بە دڵنیاییەوە، ئەگەر هێرش لەسەر گەڕاوەکان هەبێت، ئەوا پێویستە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بە تەواوی لێکۆڵینەوەیان لێ بکرێت. دەبێت دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوەی تەواویان لەگەڵ بکەن".

ئەمڕۆ دووشەممە ئاوارەکانی سەرێکانی لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان رووبەڕووی هێرشی ئەو عەرەبە هاوردانە بوونەوە، کە براونەتە شارەکە.

بەپێی ئەو رێککەوتنەی کرابوو، ئەمڕۆ بڕیار بوو 600 خێزانی کورد کە لە پێشتر بەهۆی داگیرکردنی سەرێکانییەوە ئاوارە ببوون، بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەهۆی هەندێک کێشەی لۆجستی ژمارەیان بۆ 410 خێزان کەمکرایەوە، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەیاندا رووبەڕووی پەلامار و گێچەڵپێکردنی عەرەبی هاوردە بوونەوە.
 
دەقی پرسیار و وەڵامی رووداو و فەرحان حەق

رووداو: سەدان خێزانی ئاوارەی کورد دوای چەندین ساڵ لە ئاوارەیی گەڕانەوە سەرێکانێ لە سووریا، بەڵام لە گەڕانەوەیاندا لە ناوچەکانی خۆیان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە هێرشیان کرایە سەر. ئەمەش بە شێوەیەکی فراوان لە میدیاکانی ناوچەکەدا بڵاوکراوەتەوە. ئایا هیچ زانیارییەکتان لەم بارەیەوە هەیە؟ پەیامتان بۆ دەسەڵاتدارانی سووریا چییە؟ هەروەها ئایا UNHCR کەسی لە ناوچەکە بۆ چاودێریکردنی ئەم دۆخە هەیە؟

فەرحان حەق: پێم وایە UNHCR ئەوەی لە توانایدا بێت دەیکات بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە، بەرپرسی یەکەم حکومەتی سووریایە و پێویستە ئەوەی لە توانایاندا بێت بیکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەو خەڵکە بتوانن بەسەلامەتی بگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان. بە دڵنیاییەوە، ئەگەر هێرش لەسەر گەڕاوەکان هەبێت، پێویستە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بە تەواوی لێکۆڵینەوەیان لێ بکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە