Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کۆبوونەوە. وێنە: سانا

مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کۆبوونەوە. وێنە: سانا

سووریا

لە دیمەشق پێشنیازی دوو پۆست بۆ مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد دەکرێ

نالین حەسەن

نالین حەسەن

25-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نالین حەسەن، بێژەری هەواڵە لە تۆڕی میدیایی رووداو.
نالین حەسەن
نالین حەسەن25-08-2026
نالین حەسەن، بێژەری هەواڵە لە تۆڕی میدیایی رووداو.

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

رووداو دیجیتاڵ

شاندێکی رۆژئاوای کوردستان بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا لە دیمەشقە. رووداو لە سێ سەرچاوەوە زانیویەتی، پێشنیازی پۆست بۆ مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد کراوە. هەر لە کۆبوونەوەکاندا باس لە خوێندن بە زمانی کوردی لە رۆژئاوای کوردستان کراوە و هەردوولا لە رێککەوتنەوە زۆر نزیکن.

سێ سەرچاوەی ئاگادار لە کۆبوونەوەکان، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، لە کۆبوونەوەکاندا پێشنیاز کراوە مەزڵووم عەبدی ببێتە راوێژکاری ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا.

ئەو سەرچاوانەی رووداو ئاماژەیان بەوەش کرد، پێشنیاز بۆ ئیلهام ئەحمەدیش کراوە لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی سووریا بێت.

یەکێک لە سەرچاوەکان بە رووداوی راگەیاند، مەزڵووم عەبدی پێشنیازەکەی پەسند کردووە و دەبێتە راوێژکار.

هێشتا بە شێوەیەکی فەرمی ئەم هەواڵە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

یەکێکی دیکە لەو پرسانەی لە کۆبوونەوەکانی بەرپرسانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان باسی لێوە کراوە، پرسی خوێندنە بە زمانی کوردی لە رۆژئاوای کوردستان و پێگەی کوردییە لەو وڵاتەدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو دۆسیەیە بە رووداوی گوت، شاندەکە بە پێویستی زانیوە بەشێکی زۆری وانەکان لە رۆژئاوای کوردستان بە زمانی کوردی بن و ئاماژەی بەوەش کرد، گرنگە زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی لە دەستووری سووریادا بناسرێ.

وەک سەرچاوەکەی رووداو گوتی، هەردوولا زۆر نزیک بوون و تەنانەت رێککەوتنێکی سەرەتاییش هەیە کە وانە مرۆڤایەتییەکان و ئەدەبییەکان وەک جوگرافیا، مێژوو و ئەدەب بە زمانی کوردی بن و وانە زانستییەکانیش بە زمانی عەرەبی بن.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە، مەزڵووم عەبدی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، کە رۆژی شەممە 22-08-2026 پەخش کرا، بە رووداوی راگەیاند، ئەگەر رێککەوتنی 29ی مانگی یەکی ئەم ساڵ "لە ئاست خواستەکانی ئێمەش دا نەبووبێت، پێگەیەک بۆ کورد لەنێو دەوڵەتی سووریادا دروست دەکات" و هەموو هەوڵێک دەدەن سەربکەوێ.

دوای ئەوەی 8ی کانوونی دووەم هێزەکانی سوپای سووریا هێرشیان کردە سەر گەڕەکە زۆرینە کوردنشینەکانی حەلەب و دواتر هێرشیانکردە سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە، لە 29ـی هەمان مانگ رێککەوتنێکیان واژۆ کرد و شەڕ راگیرا، ئەوەش بەگوێرەی رێککەوتنێکی گشتگیر و لێکتێگەیشتن لەبارەی پڕۆسەی تێکەڵکردنێکی ریزبەندیی هێزە سەربازییەکان و کارگێڕییەکانی هەردوولا کە بە رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم ناسراوە.

مەزڵووم عەبدی ئیلهام ئەحمەد دوو کەسایەتیی ناسراوی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بوون. مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئیلهام ئەحمەد،  هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە