رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، دەستپێکردنەوەوی پێکدادانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە دوو رۆژی رابردوو جێگەی نیگەرانین و داوا لە هەردوولا دەکەین بگەرێنەوە سەر مێزی سانوستاندن و ئەو دەقە تەواو بکەن کە نزیکبوون بۆ رێککەوتن لەسەری.
رۆژی پێنجشەممە، 11-6-2026، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی لە سۆفیای پایتەختی بولگاریا سەبارەت بە دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا رایگەیاند گفتوگۆی ئاشتی نێوان ئەمریکا و ئێران تەنیا لەسەر چەند رستە و وشەیەکی دیاریکراو وەستابوون و قۆناخی قورسیان بڕیبوو و رێککەوتنی کۆتایی زۆر نزیک بوو.
فیدان ئاماژەی بەوە کرد، ئەو زنجیرە هێرشەی کە لە دوو رۆژی رابردوودا دەستیانپێکردووە، مەترسی و مەیلی پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکانیان هێناوەتە کایەوە و بووەتە جێگەی نیگەرانییەکی قووڵ.
فیدان داوای لە ئەمریکا و ئێران کرد بگەرێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و گوتی: "گەڕانەوە بۆ شەڕ لە بەرژەوەندیی هیچ لایەکدا نییە و زیانی گەورە بە سەقامگیریی ناوچەکە دەگەیێنێت."



.jpg&w=3840&q=75)