Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ناوەندی پارێزگای قەرس لە کەشێکی باراناوی دا

ناوەندی پارێزگای قەرس لە کەشێکی باراناوی دا

تورکیا

لە سێ پارێزگای باکووری کوردستان هۆشداریی بارانی بەخوڕ و بای بەهێز دەدرێ

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

18-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان18-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا هۆشداریی شەپۆلێکی باو و بارانی بۆ پارێزگاکانی ئەردەخان، قەرس و ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان بڵاوکردەوە.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە کە سەر بە وەزارەتی ژینگە، شارسازی و گۆڕانی کەشوهەوای تورکیایە، ئەمڕۆ شەممە 18-7-2026 نوێترین پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوا بڵاوکردەوە.

چاوەڕوان ناکرێت گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە پلەی گەرمادا رووبدات و لە تورکیا و باکووری کوردستاندا بە شێوەی تێکڕا دۆخەکە ئاسایی دەبێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەدواوە لە دەوروبەری پارێزگاکانی ئەردەخان، قەرس و لەگەڵ بەشێکی پارێزگای ئەرزەڕۆم، پێشبینیی بارانی بەخوڕ دەکرێت. 

داواش لە هاونیشتمانیان کراوە بەرامبەر ئەگەری لافاو، کۆبوونەوەی ئاو، هەورەبرووسکە و دروستبوونی گرفت لە هاتووچۆدا، ئاگاداربن و رێ و شوێن بگرنە بەر.

هەروەها هۆشداری بۆ دوو شوێنی تورکیاش دراوە؛ راگەیێندراوە کە لە باشووری رۆژئاوای مەڕمەڕە و کەناراوەکانی باکووری ئیجە با لە باکوورەوە، لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵیش لە ئاراستەی باشوورەوە بە خێرایی 30 تاوەکو 60 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا هەڵدەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی داوای لە هاووڵاتییان کردووە، بەرامبەر هەر رووداوێکی نەخوازراو کە بەهۆی بای بەهێزەوە، وریابن و رێکاری پێویست بگرنەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە