رووداو دیجیتاڵ
ناوەندی (ئۆ ئاڕ سی) تایبەت بە راپرسی لە تورکیا، ئەنجامی دوایین راپرسی لەبارەی دەنگی لایەنە سیاسییەکانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێ، ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش پارتەکانی دیکەوە دێت.
ئەمڕۆ هەینی، 23ـی تشرینی یەکەمی 2026، ناوەندی (رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ توێژینەوەی سیاسی و راپرسییەکان) ناسراو بە (ئۆ ئاڕ سی) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئەنجامی دوایین راپرسی بڵاوکردەوە و دەڵێت، (ئاکپارتی) بە جیاوازی 16.7٪ پێش (پارتی نوێ) بە سەرۆکایەتیی ئۆزگور ئۆزەل دێت.
ناوەندەکە دەڵێ، لە رۆژانی 17-19ـی تشرینی یەکەمی 2026 بەشێوەیەکی راستەوخۆ بۆچوونی سێ هەزار و 900 کەسی لە 26 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان وەرگرتووە و دەڵێت: "پرسیارمان لە دەنگدەران کرد: ئەگەر یەکشەممەی داهاتوو هەڵبژاردن بکرێ، دەنگ بە کامە لایەنی سیاسی دەدەیت؟"
وەک نەریتێکی باو لە تورکیادا سەرجەم هەڵبژاردنەکان رۆژی یەکشەممە دەکرێن.
بەپێی راپرسییەکە، ئاکپارتی بە بەدەستهێنانی 34.9%ـی دەنگەکان لە پلەی یەکەم دێت؛ (پارتی نوێ) بە 18.2%ـی دەنگەکان لە ریزبەندی دووەم دێت؛ (جەهەپە) بە 9.2% لە ریزبەندی سێیەم، (مەهەپە) بە 8.9% لە ریزبەندی چوارەم، (دەم پارتی) بە 8.6% لە ریزبەندی پێنجەم، (ئیی پارتی) بە 7.2% لە ریزبەندی شەشەم دێت.
پشتگیریی لایەنەکانی دیکەش بەم جۆرەیە: (پارتی زافەر) 2.8%، (پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ) 2.4%، (پارتی یەکبوونی مەزن) 1.8% و (پارتی کلیل) 1.5%.
\



