Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ساتی دزیکردن لەو گەنجەی جەڵتە لێیداوە و لەسەر زەوی کەوتووە

ساتی دزیکردن لەو گەنجەی جەڵتە لێیداوە و لەسەر زەوی کەوتووە

تورکیا

دوای ئەوەی جەڵتە لێیدا و کەوتە سەر زەوی، لەبری هاوکاری دزیی لێکرا

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

22-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان22-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

رووداو - دیجیتاڵ


لە پارێزگای موغڵای تورکیا، گەنجێک لە کاتی رۆیشتن لەسەر شەقام، جەڵتەی دڵ لێیدەدات و دەکەوێتە سەر زەوی. لەو کاتەدا کەسێک کە بەو شوێنەدا تێدەپەڕێ، لەبری هاوکاریکردن، گیرفانی ئەو هاووڵاتییە گەڕا و هەرچی پارەی پێی بوو بردی.


ئەو رووداوە رۆژی 20-7-2026 لە ناوچەی فەتحییەی سەر بە پارێزگای موغڵا روویداوە، بەڵام ئێستا دیمەنەکەی کە لە کامێراکانی چاودێرییەوە وەرگیراون، بڵاوکراونەتەوە.

گەنجەکە لە کۆڵانێکی چۆڵدا کە چەند کافتریایەکی لێیە، هاوسەنگی لەدەستدەدات و بەدەمدا دەکەوێتە سەر زەوی. لەو کاتەدا کەسێک بەو شوێنەدا تێدەپەڕێت و  لە گەنجەکە نزیک دەبێتەوە. لەبری ئەوەی پەیوەندی بە فریاکەوتنەوە بکات، گیرفانەکانی دەگەڕێ و شەش هەزار لیرەی تورکی کە دەکاتە نزیکەی 130 دۆلار، دەردەهێنێت و دەیخاتە گیرفانی خۆیەوە.

ئەو کەسە دوای بردنی پارەی نێو گیرفانی گەنجەکە هەڵدەستێتەوە سەر پێ. لەوکاتەدا گەنجەکە لەسەر زەوی بێهۆش کەوتووە و لە ململانێی ژیان و مردندایە. دزەکە بەو شێوەیە جێیدەهێڵێت و بێ باکانە بەسەر سەرییەوە دەوەستێت.

ئەو دیمەنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە خێرایی بڵاوبووەوە و کاردانەوەی خەڵکی تورکیا و باکووری کوردستانی لێکەوتووەتەوە.

هاووڵاتیان داوا دەکەن ئەو دزە کە سوودی لە بێدەسەڵاتی و گرفتی تەندروستیی کەسێک وەرگرتووە، بە زووترین کات بدۆزرێتەوەو رادەستی دادگە بکرێ.

ئەو گەنجەی جەڵتە لێیداوە دوای ئەوەی دزییەکەی لێکرا، بە ئەمبوڵانس گواسترایەوە نەخۆشخانە و خرایە ژێر چاودێریی پزیشکەوە. ئێستا دۆخی تەندروستیی باشە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە