Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ناڕەزایی پلاتفۆرمی یەکێتیی ژنانی کورد لە پارێزگای وان بەرامبەر هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان

ناڕەزایی پلاتفۆرمی یەکێتیی ژنانی کورد لە پارێزگای وان بەرامبەر هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان

تورکیا

پلاتفۆرمی یەکێتیی ژنانی کورد لە وان هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

22-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ22-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

رووداو - دیتیجاڵ

پلاتفۆرمی یەکێتیی ژنانی کورد لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان ناڕەزایی بەرامبەر هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان نیشاندا.

پلاتفۆرمی یەکێتیی ژنانی کورد بە مەبەستی سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە دەروازەی سنووریی کاپیکۆی لە پارێزگای وان گردبوونەوەیەکی سازکرد.

ئەندامانی پلاتفۆرمەکە کە لەبەردەم دەروازەی سنووریی کاپیکۆی (باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە) رێپێوانێکیان سازکرد و دروشمیان دژی هێرشەکانی ئێران گوتەوە.

دیبا کەسکین، بەڕێوەبەری دەستپێشخەریی یەکێتیی کورد و ئەندامی پلاتفۆرمەکە راگەیێندراوی ناڕەزایی خوێندەوە، تێیدا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان کرد و گوتی:" ژنان لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا لە تێکۆشان بەردەوام دەبن".

لالش بیچملی، گوتەبێژی پلاتفۆرمەکە گوتی:" ئێران ساڵانێکی زۆرە سیاسەتی گوشار و لەسێدارەدان دژی کورد لە شارە کوردییەکانی ئەو وڵاتەدا جێبەجێ دەکات".

بیچملی هەروەها رایگەیاند، دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، تاران ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر باشووری کوردستان چڕتر کردووەتەوە و لە چەند رۆژی رابردوودا لە سلێمانی و هەولێر، هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر کەمپی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و چەندین پێشمەرگەی ئەو حیزبانە گیانیان لەدەستداوە.

ناڕەزاییەکە بە بانگەوازێک بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی ئێران بۆسەر کورد و گرتنەبەری هەڵوێستێکی بەهێزتر لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە کۆتایی هات.

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە