Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەرهەد ئەرەن، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان

سەرهەد ئەرەن، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان

تورکیا

پەرلەمانتارێکی بازنەی ئامەد: ئەو شارە رادەستی چەتەکان ناکەین

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

30-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان30-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

رووداو دیجیتاڵ

سەرهەد ئەرەن، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە گوتارێکیدا لە پەرلەمانی تورکیا رەخنەی تووندی لە بوونی چەتە و گرووپەکانی سووخۆری لە شارەکە گرت و گوتی کە نابێ شارەکە رادەستی "چەتەکان" بکرێت.

ئەو پەرلەمانتارەی دەم پارتی لەکاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەماندا گوتی، "دوێنێ میدیای نێوخۆیی ئامەد بەرپرسیاریەتییەکی مێژوویی گرتەئەستۆ و بە مانشێتی (شەقامەکان رادەستی چەتەکان ناکرێن) هەڵوێستی نیشان دا. منیش لە دژی تۆڕە تاوانکارییەکان، لە دڵەوە پشتگیری لەم هەڵوێست و هەستیارییە هاوبەشە لە شارەکەدا دەکەم و سوپاسی میدیای خۆجێییمان دەکەم".

ئەرەن رایگەیاند، گەورەترین چاوەڕوانیی خەڵکی ئامەد ژیانە لە شارێکی ئارامدا، هەروەها رایگەیاند کە رووبەڕووبوونەوەی گرووپە تاوانکارییە رێکخراوەکان راستەوخۆ بەرپرسیارێتیی وەزارەتی نێوخۆیە.

ئەرەن هەروەها ئاماژەی بەوەدا، گەورەترین چاوەڕوانیی خەڵکی ئامەد ئەوەیە کە شەقامەکان نەک بە ترس و تاریکی، بەڵکو بە بەرهەمهێنان، ئارامی و رووناکی ناویان بهێنرێن و گوتی، "دابینکردنی ئاسایشی گیانیی خەڵکی ئامەد و رووبەڕووبوونەوەی تۆڕە تاوانکارییە رێکخراوەکان، راستەوخۆ بەرپرسیارێتیی وەزارەتی نێوخۆیە".

هاوکات بە پێویستی زانی ژنان، گەنجان و منداڵان لە کەشێکی ئارامدا بتوانن بەشداریی ژیانی کۆمەڵایەتی بکەن، گوتی، "بۆ ئەوەی کاسبکاران، جووتیاران و فەرمانبەران بەهۆی قەرزەکانیانەوە نەکەونە دەستی چەتەکان، دەبێت دەوڵەت دەستبەجێ رۆڵی پارێزەر و پاڵپشتیکاری خۆی بگرێتە ئەستۆ."

رووی دەمی کردە وەزارەتی نێوخۆی تورکیا و گوتی، "داوا لە وەزارەت دەکەین ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەتەکان لە شارەکەدا، دەستبەجێ هەنگاوی کاریگەر بنێت."

ئەو پەرلەمانتارەی دەم پارتی زیاتر مەبەستی ئەو گرووپانەیە کە پارە بە قەرز دەدەنە خەڵک و رێژەی سوودی دەخەنە سەر.

دەستلەکارکێشانەوە لە جەهەپە بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە