Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی شاری ئیستەنبووڵ. وێنە: Getty Images

دیمەنێکی شاری ئیستەنبووڵ. وێنە: Getty Images

تورکیا

گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ خزمەتگوزاری بە زمانی کوردی پێشکێش دەکات

تورکیا

تورکیا

01-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تورکیا
تورکیا01-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

رووداو دیجیتاڵ

گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ لە رێگەی هێڵی (سەنتەری چارەسەری ALO 153'ەوە دەستی بە پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری بە زمانی کوردی کرد.

گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ دوای ساڵانێکی زۆر، شێوەزاری کرمانجی خستە نێو بەرنامەی خزمەتگوزاریی فرەزمانیی سەنتەری چارەسەری و هێڵی گەرمی شارەوانی.

'سەنتەری چارەسەری ALO 153' کە لەسەر بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵە، پێشتر بە زمانەکانی تورکی، ئینگلیزی و عەرەبی خزمەتگوزاری پێشکەش دەکرد، بەڵام شوێنی بۆ زمانی کوردی تەرخان نەکردبوو. ئێستا شێوەزاری کرمانجی هێڵەکە کارا کراوە.

ئیدی هاووڵاتییان دەتوانن بێ چوونە بینای خزمەتگوزاری، داواکاری، پێشنیار و سکاڵاکانیان بگەیێننن. بە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە نوێیە ئەو کەسانەی بە زمانی کوردی قسە دەکەن، دەتوانن بە زمانی دایکیان سوود لە خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی وەربگرن.

ئەم هەنگاوە پێشتریش چەندین جار لە ئەنجومەنی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ خرابووەڕوو، بە مەبەستی ئاسانکاری لە پەیوەندیی نێوان ئەو هاونیشتمانییانەی لە ئیستەنبووڵ دەژین لەگەڵ بەشەکانی شارەوانی.

زۆربەی دامودەزگاکای دەوڵەت لە تورکیا هێڵی گەرم و سەنتەری پەیوەندییان هەیە. ئەو دامەزراوانە لەپاڵ زمانی تورکی خزمەتگوزاریی بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و لەهەندێک سەنتەریش زمانەکانی ئەڵمانی و فەرەنسیش پێشکەش دەکرێن.

نەبوونی زمانی کوردی لە سەنتەرەکانی پەیوەندی و هێڵی گەرمی ناوەندە خزمەتگوزارییەکان زۆرجار رەخنەی تووندی لەلاین هاونیشتمانییانی باکووری کوردستان و نیشتەجێی شارەکانی تورکیای بەدوای خۆیدا هێناوە و چەند جارێکیش ئەو پرسە براوەتە پەرلەمانی تورکیا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە