Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە. وێنە: AA

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە. وێنە: AA

تورکیا

دەوڵەت باخچەلی: دابەزینی رێژەی گەشەی دانیشتووان مەترسییە بۆ سەر بڕیار و ئاسایشی نەتەوەیی

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

03-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ03-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) رایگەیاند، دابەزینی رێژەی گەشەی دانیشتووان و لاوازبوونی پێکهاتەی خێزان لە تورکیا گەیشتووەتە ئاستی "پرسی مان و نەمان"  و داوای کرد بەپەلە رێکاری پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم دۆخە بگیڕێتە بەر.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا پارتەکەی رایگەیاند، بەرنامەکانی تەلەڤزیۆن، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک رەوتی وەک هاورەگەزخوازان زیانی گەورەیان بە پێکهاتەی خێزانی تورک گەیاندووە.

باخچەلی گوتی: "لە کاتی دانانی بناخەی 'سەدەی تورکیا'دا، پێویستە پێش هەموو شتێک گەنجانی تورک بە هۆشیاریی ناسنامەی نەتەوەیی و کولتووری پەروەردە بکرێن کە لەسەر نەریتی تورکی و ئیسلامی دارێژراوە."

سەرۆکی مەهەپە جەختی لەسەر چاکسازی لە سیستمی پەروەردەدا کردەوە و رایگەیاند، ئامانجی پەروەردە تەنیا بەدەستهێنانی بڕوانامە و دۆزینەوەی کار نییە، بەڵکو پەروەردەکردنی مرۆڤی بەرپرسیار و خاوەن کەسایەتییە. 

پرسی دابەزینی رێژەی لەدایکبوون لە ساڵانی دواییدا بووەتە یەکێک لە بابەتە گەرمەکانی رۆژەڤی تورکیا؛ بەپێی ئامارە فەرمییەکانی دەستەی ئاماری تورکیا (TÜİK)، رێژەی منداڵخستنەوە لە تورکیا دابەزیوە بۆ خوار ئاستی پێویست بۆ نوێبوونەوەی دانیشتووان (2.1 منداڵ بۆ هەر ژنێک).

 حکومەتی تورکیا و هاوپەیمانیی گەل (ئاکپارتی و مەهەپە) ئەم بابەتە وەک مەترسییەک بۆ سەر داهاتووی دیمۆگرافی و ئابووریی وڵات دەبینن و هانی خێزانەکان دەدەن بۆ ئەوەی منداڵی زیاتریان ببێت.

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە