Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەبدولحەمید گول، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی

عەبدولحەمید گول، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی

تورکیا

فراکسیۆنی ئاکپارتی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری:دەمانەوێ سەری بخەین

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

04-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان04-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

رووداو - دیجیتاڵ


بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتیی تورکیا ویستی پارتەکەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەریی پرسی کورد دووپاتکردەوە و رایگەیاند، دەیانەوێ بە پشتیوانیی پارتەکان چارەسەری بکەن.


عەبدولحەمید گول، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی کە پێشتر وەزیری دادی تورکیا بوو، لەبارەی پرۆسەی چارەسەریی پرسی کورد قسەی کرد.

گول رایگەیاند، فراکسیۆنە سیاسییەکانیان لەبارەی پرۆژەیاساکە ئاگادارکردووەتەوە و گوتی:"دەمانەوێ ئەم کێشەیە کە پرسی بنەڕەتیی تورکیایە، لەگەڵ پارتەکان و بە پاڵپشتیی ئەوان چارەسەر بکەین".

گول کە لەگەڵ جونەیت یوکسەل، سەرۆکی لیژنەی دادی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری ئاکپارتی، سەردانی فراکسیۆنەکانی رێگەی نوێ، جەهەپە و پارتی نوێییان لە پەرلەمانی تورکیا کردبوو، گوتی:"پارتەکانمان لەبارەی پرۆژەیاسای بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی بۆ کۆتاییهێنان بە تیرۆر لە تورکیا ئاگادارکردەوە".

بەپێی ئاگادارییەکی فراکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا، سبەی چوارشەممە 5-8-2026 نێوەڕۆک و نەخشەڕێگەی پڕۆژەکە بە تەواوی وردەکارییەکانەوە بۆ پەرلەمانتارنی ئاکپاتی روون دەکرێتەوە. 

چاوەڕێ دەکرێ رەهەندە یاساییەکان و ئامانجەکانی پرۆسەکە بە پێشکێشکردنی سەمینارێک بۆ پەرلەمانتاران بخڕێتەروو.

کۆبوونەوەکە داخراو دەبێت و رێگە بە کەناڵەکانی راگەیاندن نادرێت بچنە ژوورەوە.

رۆژی دووشەممە، 3ی ئابی 2026 سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی داوای لەسەرجەم پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکەی کرد، واژۆ لەسەر پرۆژە یاساکە بکەن. 


بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە