Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پەرلەمانی تورکیا. وێنە: AA

پەرلەمانی تورکیا. وێنە: AA

تورکیا

لیژنەی دادی پەرلەمان هەینی بۆ یاسای چارەسەری کۆدەبێتەوە

هێمن عەساف

هێمن عەساف

05-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف
هێمن عەساف05-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

رووداو دیجیتاڵ

گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژەیاسای (بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی) کە لە چوارچێوەی پڕۆسەی چارەسەریدا ئامادەکراوە، هەینی لە لیژنەی دادی پەرلەمانی تورکیا دەستپێدەکات.


پڕۆژەیاسای تایبەت بە پڕۆسەی چارەسەری بەناوی "پڕۆژەیاسای بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی"، کە لەلایەن ئاکپارتی و مەهەپەوە ئامادەکرابوو، رۆژی چوارشەممە، 5ـی ئابی 2026، پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانکرا.

دەم پارتی و جەهەپەش بە واژۆکردنی، پشتگیریی خۆیان بۆ پڕۆژەیاساکە دەربڕی. بەمشێوەیە، بۆ یەکەمجار یاسایەک لەبارەی چارەسەریی پرسی کوردەوە بە پشتگیری و واژۆی هەر چوار پارتە سەرەکییەکەی پەرلەمان، بەرەو قۆناخی یاسایی دەڕوات.

پێشبینیدەکرێت هەینی، 7ـی ئابی 2026، لیژنەی دادی پەرلەمانی تورکیا لەسەر ماددەکانی پڕۆژەیاساکە گفتوگۆبکات. دوای ئەوەی لە لیژنەکە پەسنددەکرێت، پڕۆژەیاساکە دێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەربدرێت.

پلانی بۆ دانراوە دوای دەنگدان، ئەوپەڕی تاوەکو دووشەممەی داهاتوو پڕۆژەیاساکە ببێتە یاسا و بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ـی ئابی 2026، پڕۆژەیاسای (بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکڕیزیی کۆمەڵایەتی) کە تایبەتە بە پڕۆسەی چارەسەری، بە واژۆی 360 پەرلەمانتار پێشکێشی پەرلەمانکرا.

پڕۆژەیاساکە لە 12 ماددە پێکهاتووە، هەنگاوەکانی داهاتووی چەکدانان و گەڕانەوەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ تورکیای تێدایە.

پڕۆسەی چارەسەری، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ململانێ چەکدارییەکانی نێوان پەکەکە و تورکیا، لە کانوونی یەکەمی 2024 بە تەوقەکردنی دەوڵەت باخچەلی لەگەڵ پەرلەمانتارانی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا دەستیپێکرد.

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە