Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تورکیا

سبەی لە پەرلەمانی تورکیا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی دەکرێت

هێمن عەساف

هێمن عەساف

09-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف
هێمن عەساف09-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە دووشەممە، 10ـی ئاب، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەماندا، گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای "بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی" بکرێت، کە لەلای دەسەڵات بە "یاسای چوارچێوە" و لەلای کورد بە "یاسای چارەسەری" ناسراوە.


رۆژی شەممە، 8ـی ئابی 2026، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا بە سەرۆکایەتیی پەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمان لە فراکسیۆنی دەم پارتی، بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا، پێشنیازی فراکسیۆنی ئاکپارتی بۆ رێکخستنەوەی کارنامە و کاتەکانی کارکردنی پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر کرا و پەسندکرا.

بەگوێرەی پێشنیازە پەسندکراوەکە، پڕۆژەیاسای ژمارە 289ـی "هەموارکردنی هەندێک یاسا" لەوانە: دابینکردنی داهات بۆ دایک و باوکی شەهیدان، پێدانی مووچە و مافی کۆمەڵایەتی بە بریندارانی سەنگەر، دابینکردنی پشتیوانیی چاودێری لە ماڵەوە بۆ ئەو کارمەندە ئەمنی و سەربازە نیڤشکانانەی کە پێویستیان بە چاودێرییە، لەگەڵ قوربانییانی کودەتای 15ـی تەممووز لەخۆدەگرێت، خرایە ریزبەندی دووەمی کارنامەکەوە.

پڕۆژەیاسای "بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی" بەبێ ئەوەی چاوەڕێی تێپەڕبوونی 48 کاژێر بەسەر گفتوگۆکردن لەسەری بکرێت، لە بەشی "پڕۆژەیاساکان و کارەکانی دیکەی هاتوو لە کۆمیسیۆنەوە" لە ریزبەندی دووەمدا جێگیرکرا.

پڕۆژەیاساکە لە چوارچێوەی مادەی 91ـی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی تورکیادا وەک "یاسای بنەڕەتی" مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. لە کاتی گفتوگۆکردن لەسەر تەواوی پڕۆژەیاساکەدا، لە هەر فراکسیۆنێک ماف بە دوو کەس دەدرێت گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاساکە بکەن.

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا، دووشەممە، 10ـی ئاب، کاژێر 11:00 کۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای "بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی" بکرێت، کە لەنێو رای گشتیدا بە "یاسای چوارچێوە" و "یاسای چارەسەری" ناسراوە.

چوارشەممە، 5ـی ئابی 2026، پڕۆژەیاسای (بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکڕیزیی کۆمەڵایەتی) کە تایبەتە بە پرۆسەی چارەسەری، بە واژۆی 360 پەرلەمانتار پێشکێشی پەرلەمانکرا.

پڕۆژەیاساکە لە 12 مادە پێکهاتووە، هەنگاوەکانی داهاتووی چەکدانان و گەڕانەوەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ تورکیای تێدایە.

پرۆسەی چارەسەری، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ململانێ چەکدارییەکانی نێوان پەکەکە و تورکیا، لە کانوونی یەکەمی 2024 بە تەوقەکردنی دەوڵەت باخچەلی لەگەڵ پەرلەمانتارانی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا دەستیپێکرد.

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە