Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانی تورکیا

کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانی تورکیا

تورکیا

لە پەرلەمانی تورکیادا مادەکانی پرۆژەیاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ دەکرێن

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

10-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان10-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

رووداو دیجیتاڵ

بە 269 دەنگی بەڵێ و 28 دەنگی نەخێر، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا بڕیاری دا دەست بە گفتوگۆکردن لەسەر ماددەکانی پڕۆژەیاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری بکات.


لە دەنگدانێکدا کە لە پەرلەمان بەڕێوەچوو، بڕیاردرا ماددەکانی پڕۆژەیاساکە دانە بە دانە تاوتوێ بکرێن و دەنگیان لەسەر بدرێت، چاوەڕێ دەکرێ دوای ئەو قۆناخە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساکە بدرێت.

جەلال ئادان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە فراکسیۆنی مەهەپە رایگەیاند: "دەستپێکردنی پرۆسەی گفتوگۆکردنی ماددەکانی پڕۆژەیاساکە پەسندکرا. ئێستا دەست بە گفتوگۆ لەسەر بەشی یەکەم دەکەین. بەشی یەکەم، ماددەکانی یەک تاوەکو شەش لەخۆدەگرێت."
دەنگدانەکە بە شێوەیەکی ئاشکرا بە بەشداریی  297 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو. 269 دەنگی بەڵێ و 28 دەنگی نەخێر دران.

پەرلەمانتارانی ئاکپارتی و مەهەپە پشتیوانیی تەواوەتیی پرۆژەیاساکەیان کرد. دەم پارتیش پشتیوانیی کرد و هاوکات چەند تێبینییەکی هەیە.
پارتەکانی دیکەش جگە لە ئیی پارتی دژایەتیی پرۆژەیاساکە ناکەن، بەڵام بەشێکیان رەخنەیان لە وردەکاری، شێوازی نووسین و چۆنیەتیی بەرێوەچوونی پرۆسەکە هەیە.
ئیی پارتی بە تەواوی پرۆسەی چارەسەریی رەتکردەوە و دەنگی نەخێریشی بە تەواوی مادەکانی پرۆژەیاساکە دا. 

 

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە