Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەبدوڵڵا گول، سەرۆککۆماری پێشووی تورکیا

عەبدوڵڵا گول، سەرۆککۆماری پێشووی تورکیا

تورکیا

عەبدوڵڵا گوڵ: ئەم یاسایە دەرگایەکی نوێی لە چارەسەرکردنی پرسی کورددا کردەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری پێشووی تورکیا، پشتیوانیی خۆی بۆ یاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری دەربڕی، کە لە لایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە واژۆ کراوە و لە رۆژنامەی فەرمیی دەوڵەتدا بڵاوکراوەتەوە.

عەبدوڵڵا گوڵ، 11ـیەمین سەرۆککۆماری تورکیا کە بۆ ماوەیەکی درێژ بوو لە گۆڕەپانی سیاسیدا بێدەنگی هەڵبژاردبوو، لە پەیامێکدا، دەستخۆشی لە سەرۆککۆمار ئەردۆغان و دەولەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) کرد  و رایگەیاند: "ئەم یاسایەی کە بە واژۆی سەرۆککۆمار لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە، دەرگایەکی نوێی لە چارەسەرکردنی پرسی کورددا کردەوە، کە یەکێکە لە بابەتە مێژووییە گرنگەکانی کۆماری تورکیا."

گوڵ لە درێژەی پەیامەکەیدا گوتی: "پیرۆزبایی لە سیاسییەکان و لە سەروویان جەنابی سەرۆککۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان و دەولەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دەکەم، هەروەها دەستخۆشی لە بەرپرسانی دەوڵەت دەکەم کە لە پشت پەردەوە زەوینەیان بۆ ئەم رێککەوتنە رەخساند. هیوادارم ئەم یاسایە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ تورکیا. من هەمیشە باوەڕم وابووە کە شتی باش روودەدەن."

عەبدوڵڵا گوڵ لە ساڵانی 2007 تاوەکو 2014 وەک سەرۆککۆماری تورکیا کاری کردووە و لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەودا، یەکەم پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەستی پێکردبوو.

یاسای"بەهێزکردنی پشتیوانیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی "کە تایبەتە بە پرۆسەی چارەسەر و بە "یاسای چوارچێوە" ناسراوە، لە 10ی ئابی 2026 لەلایەن پەرلەمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا. 

ئەو یاسایە کە لە 12 مادە پێکهاتووە، دوای واژۆکردنی لەلایەن سەرۆککۆماری تورکیاوە، بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، 18ی ئابی 2026 بەژمارە 7595 لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکراویەوە و کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە