Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

زەکی ئاکتورک، راوێژکاری رۆژنامەڤانی و گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا

زەکی ئاکتورک، راوێژکاری رۆژنامەڤانی و گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا

تورکیا

وەزارەتی بەرگریی تورکیا پێشوازی لە تێکەڵکردنی هەسەدە و دامەزراوە سەربازییەکانی سووریا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

27-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ27-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ دامەزراوەکانی سووریا بە گرنگ ناودەبات و جەخت لە بەردەوامیی پشتیوانیی سەربازیی وڵاتەکەی بۆ دیمەشق دەکاتەوە.


رۆژی پێنجشەممە، 27ی ئابی 2026 زەکی ئاکتورک، راوێژکاری رۆژنامەڤانی و گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی هەفتانەیدا هەڵوێستی وەزارەتەکەی لەبارەی تێکەڵکردنی هەسەدە و دامەزراوە سەربازییەکانی سووریا خستەڕوو.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند: "هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و تێکەڵکردنی لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا، لە روانگەی پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا و بەهێزکردنی تێگەیشتنی (یەک دەوڵەت، یەک سوپا) پێشهاتێکی گرنگە."

ئاکتورک ئاماژە بەوە کرد، تورکیا لە چوارچێوەی رێککەوتنامەی هاوکاریی سەربازییدا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردن و  پەرەپێدانی تواناکانی سوپای سووریا.

تورکیا، یەپەگەی پێکهێنەری سەرەکی هەسەدەی بە درێژکراوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سووریا دەبینی و داوای دەکرد هەسەدە پابەندی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بێت بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە. 

رۆژی 25ـی ئابی 2026، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند، هەسەدە وەک هێزێکی سەربازیی سەربەخۆ نامێنێت و تێکەڵی دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا بوو.

سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد کە لای بەرپرسانی تورکیا بە پرۆسەی (تورکیای بێ تیرۆر) ناسراوە، گوتەبێژی وەزارەتەکە  گوتی:"بەڕێوەچوونی دروست و سەقامگیری پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر بایەخێکی زۆری هەیە. وەزارەتەکەمان بە هاوئاهەنگی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، بەردەوام دەبێت بۆ دیاریکردن و پشتڕاستکردنەوەی کۆتاییهاتن بە رێکخراوی تیرۆریستییەکە و رادەستکردنی تەواوی چەک و تەقەمەنییەکانیان". 

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە