Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەناراوی گیرنە لە قوبرسی باکوور

کەناراوی گیرنە لە قوبرسی باکوور

تورکیا

کاپتن و حەوت کارمەندی کەشتییە ژێرئاوکەوتووەکەی قوبرس دەستگیرکران

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

30-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان30-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

رووداو دیجیتاڵ

لێکۆڵینەوە لە ژێرئاوکەوتنی کەشتییەک لە کەناراوەکانی گیرنەی قوبرسی باکوور دەستیپێکرد و لە یەکەم هەنگاودا کاپتن و حەوت کارمەندی کەشتییەکە دەستگیرکران.


ژێرئاوکەوتنی کەشتییەک بە 267 سەرنشینەوە کە هەتاوەکو ئێستا مردنی حەوتیان پشتڕاستکراوەتەوە و گەڕان بەدوای 23 کەسی دیکە بەردەوامە، بووەتە رۆژەڤی قوبرس، تورکیا و وڵاتانی ناوچەکە.

کەشتییە نەفەرهەڵگرەکە کە لە بەندەری گیرنەوە بەرەو بەندەری تاشوجو لە مێرسینی تورکیا بەڕێکەوتبوو، رۆژی یەکشەممە 30-8-2026 کاژێر 12:30 لە دووریی نزیکەی چوار میلی دەریایی لە کەناراوەکانەوە، ئاوی تێچووە.

لە کاتێکدا هۆکاری ئاوتێچوونی کەشتییەکە هێشتا روون نەبووەتەوە، دوای رووداوەکە کەشتییەکە لە ماوەیەکی کورتدا لاربووەتەوە و دواتریش بە تەواوی وەرگەڕاوە.

بەشێک لەو سەرنشینانەی رزگاریان بووە، کاپتن و کارمەندانی کەشتییەکە بە (خەمساردبوون) تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن:"ئێمە گوتمان ئاوی تێدەچێت، کەچی پێیان گوتین، مەترسن هیچ روونادات".

کاپتنی کەشتییەکە و حەوت کارمەندی دەستگیرکران
راستەوخۆ دوای رووداوەکە، مێزی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ژێرئاوکەوتنی کەشتییەکە لە قوبرسی باکوور دروستکرا.

ئونال ئوستێل، سەرۆکوەزیرانی قوبرسی باکوور رایگەیاند، تەواوی وردەکارییەکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت.

لە لێکۆڵینەوەکەدا هەشت کارمەندی کەشتیەکە کە پێکهاتبوون لە کاپتن و حەوت کارمەند، دەستگیرکران.

هەموو ئەمانە لەکاتێکدان کە گەڕان بەدوای 23 سەرنشین بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە