Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پێکدادانی دوو کەشتی لە ئیستەنبووڵ؛ 10 دەریاوان بێسەروشوێنن

پێکدادانی دوو کەشتی لە ئیستەنبووڵ؛ 10 دەریاوان بێسەروشوێنن

تورکیا

وردەکاریی پێکدادانی دوو کەشتی و بێسەروشوێنبوونی 10 دەریاوان لە ئیستەنبووڵ

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

04-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ04-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت


رووداو دیجیتاڵ

دوای پێکدادانی دوو کەشتیی بازرگانی لە کەناراوەکانی سیلیڤری لە ئیستەنبووڵ، کە بووە هۆی نوقمبوونی یەکێکیان و بێسەروشوێنبوونی دە دەریاوان، کاپتنی یەکەم و سێیەمی کەشتییەکیان کە ناوی (ئالسوو)ـە، دەستگیرکران.


لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا لە رووداوی پێکدادانی دوو کەشتیی بازرگانیی تورکیا لە نزیک کەناراوی سیلیڤری لە شاری ئیستەنبووڵ، دادگە بڕیاری دەستگیرکردنی کاپتنی یەکەم (ئەحمەد ئەرئەرسلان) و کاپتنی سێیەم (موراد ئێڤجیمان)ـی دا، کە کاپتنی کەشتیی (ئالسوو) بوون.

دوای وەرگرتنی گوتەی نۆ دەریاوانی کەشتیی (ئالسوو)، دادگە بڕیاری دەستگیرکردنی دوو کەسیان و ئازادکردنی حەوتەکەی دیکەی بە مەرجی چاودێریی دادوەری دەرکرد.

راپۆرتی فەرمی: هۆکاری پێکدادانەکە کەمتەرخەمی بووە

راپۆرتی فەرمیی سەرەتایی کە بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی رووداوەکە ئامادەکراوە، چەندین کەمتەرخەمیی گەورەی لە هەردوو کەشتییەکەدا ئاشکرا کردووە.

کاپتنی کەشتیی ئالسوو نووستبوو

کاپتنی یەکەمی کەشتییەکە بەپێچەوانەی رێنماییەکانەوە وێستگەی بەڕێوەبردنی کەشتییەکەی بەجێهێشتووە و لە کاتی رووداوەکەدا نووستبوو. تەنیا بەهۆی لەرینەوەی پێکدادانەکە بەخەبەر هاتووە و حەوت بۆ دە خولەک دوای رووداوەکە گەیشتووەتە وێستگەی بەڕێوەبردن.

نەبوونی چاودێر

سەرەڕای ئەوەی لە ناوچەیەکی هاتووچۆی دەریایی قەرەباڵخدا بوون، هیچ چاودێرێکی دەریاوانی لە وێستگەی بەڕێوەبردنی کەشتییەکە نەبووە کە ئەرکی چاودێریکردنی رێڕەوی هاتووچۆی کەشتییەکەیە.

ئەفسەری بێ ئەزموون

ئەو ئەفسەرەی لە کاتی رووداوەکەدا لە ئەرکدا بووە، یەکەم رۆژی کارکردنی بووە لەسەر ئەو کەشتییە.

کەمتەرخەمییەکانی کەشتیی نوقمبووی توغبەرک ئیمامئۆغڵو

راپۆرتەکە کەشتیی (توغبەرک ئیمامئۆغڵو) وەک "لایەنی چالاکی رووداوەکە" پێناسە دەکات. ئامێری ناسینەوەی ئۆتۆماتیکیی (AIS) کەشتییەکە کوژێنرابووەوە یان لەکارکەوتبوو، بۆیە کەشتییەکانی دیکە لەسەر سیستەمی رادار ئەو کەشتییەیان نەبینیوە و وەک "کەشتیی تارمایی" دەرکەوتووە.

سەرەڕای ئەوەی لە کاتی پەیوەندیکردن بە کەشتیی بەرامبەر رێککەوتبوون کە بەرەو لای چەپ بسوورێنەوە، کەشتیی (توغبەرک ئیمامئۆغڵو) لەناکاو بەرەو لای راست سووراوەتەوە و خۆی کێشاوە بە هێڵی پێشەوەی کەشتیی (ئالسوو)دا.

راپۆرتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە کەشوهەوا بۆ گەشتی دەریایی گونجاو بووە و هۆکاری رووداوەکە "لەدەستدانی هۆشیاریی دۆخی هەردوولا" بووە، واتە هۆکارەکە مرۆیی بووە.

ئێستا لێکۆڵینەوەی دادوەری و کارگێڕی لە رووداوەکە بەردەوامە.

کەی روویدا؟

بەیانیی رۆژی چوارشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2026، کاژێر 03:13 هەردوو کەشتیی بازرگانیی ئالسوو و توغبەرک ئیمامئۆغڵو نزیکەی 18 میل لە باشووری ئاوەکانی دەریای مەڕمەڕە لە نزیک ئیستەنبووڵ تووشی پێکدادان بوون.

دوای رووداوەکە کەشتیی بارهەڵگری (توغبەرک ئیمامئۆغڵو) بە خێرایی ژێرئاو کەوتووە.

سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماری لە سیلیڤری رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ژێرئاوکەوتنی کەشتیی (توغبەرک ئیمامئۆغڵو) و بێسەروشوێنبوونی دە دەریاوانی کەشتییەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە
تورکیا23-10-2026

راپرسییەک لە تورکیا: ئاکپارتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکانی دیکەوەیە

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند
تورکیا23-10-2026

باخچەلی کاتی 15یەمین کۆنگرەی مەهەپەی راگەیاند

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت
تورکیا23-10-2026

هاکان فیدان: پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل متمانە بە سیستمی نێودەوڵەتی ناهێڵێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە