Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ساتی پێشوازیکردن لە جەمالەدین کانی تۆرون لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە

ساتی پێشوازیکردن لە جەمالەدین کانی تۆرون لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە

تورکیا

پەرلەمانتارێکی دیکە پەیوەندی بە ئاکپارتییەوە کرد و ژمارەی کورسییەکان گۆڕانی بەسەرداهات

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

20-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان20-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەرگریی تورکیا لەبارەی مانەوەی سەربازانیان لە عێراق: دڵنیایی هەبێ بە بابەتەکەدا دەچینەوە
تورکیا21-10-2026

بەرگریی تورکیا لەبارەی مانەوەی سەربازانیان لە عێراق: دڵنیایی هەبێ بە بابەتەکەدا دەچینەوە

دادگە رێگەی نەدا ناوی شەقامێکی ئامەد بکرێتە شێخ سەعید
تورکیا21-10-2026

دادگە رێگەی نەدا ناوی شەقامێکی ئامەد بکرێتە شێخ سەعید

پەرلەمانی تورکیا رێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی مەککە دەخاتە دەنگدانەوە
تورکیا20-10-2026

پەرلەمانی تورکیا رێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی مەککە دەخاتە دەنگدانەوە

رووداو دیجیتاڵ


جەمالەدین کانی تۆرون، پەرلەمانتاری بازنەی بورسەی تورکیا کە رۆژی 31ـی ئابی 2026 دەستی لە پارتی رێگەی نوێ کێشایەوە و وەک پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ درێژەی بە کارەکانی دا، ئەمڕۆ سێشەممە پەیوەندیی بە رێزەکانی ئاکپارتییەوە کرد.


بە پەیوەندیکردنی جەمالەدین کانی تۆرون بە ئاکپارتی، ژمارەی کورسییەکانی ئەو پارتە لە پەرلەمانی تورکیادا بۆ 281 بەرز بووەوە.

لە کۆبوونەوەی ناوەندی بڕیار و بەڕێوەبردنی ئاکپارتی کە بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمار بەڕێوەچوو، ئەو پەرلەمانتارە پێشوازی لێکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەردۆغان خۆی نیشانەی ئاکپارتیی لە یەخەی کانی تۆرون دا. 

دوای رێوڕەسمەکە تۆرون بە فەرمی بووە ئەندام و پەرلەمانتاری ئاکپارتی.

پێشتر پەرلەمانتاری ئاکپارتی بوو
تۆرون لە هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانیی 7ـی حوزەیران و 1ـی تشرینی دووەمی 2015 لەسەر لیستی ئاکپارتی وەک پەرلەمانتاری بورسە هەڵبژێردرا و لە پەرلەمانی تورکیادا دەستبەکار بوو.

ساڵی 2019 دەستی لە ئاکپارتی کێشایەوە و پەیوەندیی بە پارتی ئاییندەوە کرد کە ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکایەتی دەکرد.

دوای هەڵبژاردنەکانی 2023 و لە پێکهێنانی فراکسیۆنەکانی پەرلەماندا لەژێر چەتری پارتی رێگەی نوێ کاری کرد، بەڵام لە 31ـی ئابی 2026 لەو فراکسیۆنەش دەستی لەکار کێشایەوە.

دوای نزیکەی مانگ و نیوێک مانەوە وەک پەرلەمانتاری سەربەخۆ، دوای حەوت ساڵ جارێکی دیکە گەڕایەوە نێو ئاکپارتی.

دابەشبوونی کورسییەکانی پەرلەمان گۆڕانکاریی بەسەردا هات

ئاکپارتی 281 کورسی
پارتی نوێ 91 کورسی
دەم پارتی 56 کورسی
مەهەپە 46 کورسی
جەهەپە 44 کورسی
ئیی پارتی 27 کورسی
پارتی رێگەی نوێ 20 کورسی
سەربەخۆکان 10 کورسی
هوداپار 4 کورسی
سەرلەنوێ رەفاهـ 3 کورسی
دەبەپە 2 کورسی
ئەمەک 2 کورسی
سەعادەت 1 کورسی
پارتی چەپی دیموکرات 1 کورسی
پارتی دیموکرات 1 کورسی

جیاوازیی ژمارەی کورسیی پارتەکان (بەراورد بە 2023)

ئاکپارتی 268 بۆ 281 کورسی
پارتی نوێ 0 بۆ 91 بۆ کورسی
دەم پارتی 61 بۆ 56 کورسی
مەهەپە 50 بۆ 46 کورسی
جەهەپە 169 بۆ 44 کورسی
ئیی پارتی 43 بۆ 27 کورسی
رێگەی نوێ 0 بۆ 20 کورسی (سەعادەت و ئایندە)


بابەتی پەیوەندیدار

بەرگریی تورکیا لەبارەی مانەوەی سەربازانیان لە عێراق: دڵنیایی هەبێ بە بابەتەکەدا دەچینەوە
تورکیا21-10-2026

بەرگریی تورکیا لەبارەی مانەوەی سەربازانیان لە عێراق: دڵنیایی هەبێ بە بابەتەکەدا دەچینەوە

دادگە رێگەی نەدا ناوی شەقامێکی ئامەد بکرێتە شێخ سەعید
تورکیا21-10-2026

دادگە رێگەی نەدا ناوی شەقامێکی ئامەد بکرێتە شێخ سەعید

پەرلەمانی تورکیا رێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی مەککە دەخاتە دەنگدانەوە
تورکیا20-10-2026

پەرلەمانی تورکیا رێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی مەککە دەخاتە دەنگدانەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە