Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هێزێکی تورکیا لە رۆژئاڤای کوردستان

هێزێکی تورکیا لە رۆژئاڤای کوردستان

تورکیا

بەرگریی تورکیا لەبارەی مانەوەی سەربازانیان لە عێراق: دڵنیایی هەبێ بە بابەتەکەدا دەچینەوە

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دادگە رێگەی نەدا ناوی شەقامێکی ئامەد بکرێتە شێخ سەعید
تورکیا21-10-2026

دادگە رێگەی نەدا ناوی شەقامێکی ئامەد بکرێتە شێخ سەعید

پەرلەمانتارێکی دیکە پەیوەندی بە ئاکپارتییەوە کرد و ژمارەی کورسییەکان گۆڕانی بەسەرداهات
تورکیا21-10-2026

پەرلەمانتارێکی دیکە پەیوەندی بە ئاکپارتییەوە کرد و ژمارەی کورسییەکان گۆڕانی بەسەرداهات

پەرلەمانی تورکیا رێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی مەککە دەخاتە دەنگدانەوە
تورکیا20-10-2026

پەرلەمانی تورکیا رێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی مەککە دەخاتە دەنگدانەوە

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری بەرگریی تورکیا لە وەڵامی میدیای ئەورووپا رایگەیاند، ئەگەر ئاسایشی ناوچەکە و سنوورەکان مسۆگەر بکرێت، پێداچوونەوە بۆ بابەتەکە دەکەنەوە.


یاشار گولەر، لە وەڵامێکی نووسراودا بۆ پرسیاری میدیای ئەورووپا لەبارەی چارەنووسی هێزەکانیان لە عێراق و سووریا گوتی: "ئێمە درێژە بە بوونی سەربازیی خۆمان لە عێراق و سووریا دەدەین. ئەگەر ببینین مەرجە پێویستەکان لەڕووی ئاسایشی ناوچەیی و سنوورییەوە هاتوونەتە دی، پێداچوونەوە بە بنکەکانمان و بوونمان لە ناوچەکەدا دەکەینەوە."

ئەوەی تورکیا بە سەرەکیترین پاساوی بوونی سەربازیی هێزەکانی لە عێراق و سووریا نیشان دەدات، پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی و ستراتیجیی "لەناوبردنی هەڕەشەکانە" کە ئاراستەی وڵاتەکەی دەکرێن. 

بەرپرسانی ئەنقەرە دەڵێن، هێزەکانیان بۆ رێگریکردن لە دزەکردن و هێرشەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ناوچە شاخاوییە سەختەکانی باشووری کوردستان جێگیرکراون. 

هەروەها دەڵێن، لە سووریاشدا لەڕێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانەوە، رێگری لە دروستبوونی "رێڕەوی تیرۆر"ی دیفاکتۆ لەلایەن گرووپەکانی وەک یەپەگە و داعش لەسەر سنووری باشووری ئەو وڵاتە کراوە.

هەروەها رایانگەیاندووە کە ئەنقەرە لە رێی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە ئیدلب و رۆژهەڵات و رۆژئاوای فورات، پێشی بە شەپۆلی نوێی کۆچی بەکۆمەڵ بەرەو تورکیا گرتووە و زەمینەسازیی بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی پەنابەران کردووە.

تورکیا بنەمای یاسایی ئەم ئۆپەراسیۆن و جێگیربوونە سەربازییانەی بۆ "مافی بەرگری لە خۆکردن" بەپێی ماددەی 51ـی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەو مۆڵەتنامانە دەگەڕێنێتەوە کە بە بەردەوامی لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە پەسند دەکرێن. 

بابەتی پەیوەندیدار

دادگە رێگەی نەدا ناوی شەقامێکی ئامەد بکرێتە شێخ سەعید
تورکیا21-10-2026

دادگە رێگەی نەدا ناوی شەقامێکی ئامەد بکرێتە شێخ سەعید

پەرلەمانتارێکی دیکە پەیوەندی بە ئاکپارتییەوە کرد و ژمارەی کورسییەکان گۆڕانی بەسەرداهات
تورکیا21-10-2026

پەرلەمانتارێکی دیکە پەیوەندی بە ئاکپارتییەوە کرد و ژمارەی کورسییەکان گۆڕانی بەسەرداهات

پەرلەمانی تورکیا رێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی مەککە دەخاتە دەنگدانەوە
تورکیا20-10-2026

پەرلەمانی تورکیا رێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی مەککە دەخاتە دەنگدانەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە