رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی ئەو هێرشە چەکدارییەی کرد کە کرایە سەر کەنیسەیەک لە پارێزگای کەرەکی ئوردن.
لە راگەیێندراوەکەدا کە ئەمڕۆ شەممە، 24ـی تشرینی یەکەمی 2026، بڵاوکرایەوە، تێیدا هاتووە، "بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە چەکدارییە دەکەین کە کرایە سەر کەنیسەیەک لە پارێزگای کەرەکی ئوردن. سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییان و گەلی ئوردن دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین."
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەروەها رایگەیاند، "لە بەرامبەر ئەم هێرشە قێزەونەدا کە یەکڕیزی و ئارامیی وڵاتەکەی کردووەتە ئامانج، جارێکی دیکە هاوپشتیی خۆمان بۆ ئوردن دووپات دەکەینەوە."
رۆژی 23ی تشرینی یەکەم، لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کەنیسەیەک لە شاری کەرەکی ئوردن، 7 کەس گیانیان لەدەستدا و 27 کەسی دیکەش بریندار بوون.
جەعفەر حەسەن، سەرۆکوەزیرانی ئوردن، بۆ رێزگرتن لە گیانی قوربانیانی هێرشەکە، 3 رۆژ ماتەمینیی گشتیی لە سەرانسەری وڵاتدا راگەیاند.



