رووداو دیجیتاڵ
یانەکانی باتمان پەترۆل سپۆر، وان سپۆر، ماردین سپۆر و ئیدری کە نوێنەرایەتیی چوار شاری باکووری کوردستان دەکەن، لە رکابەرەکانیان بردەوە.
لە گەڕی 12ی خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیادا کە ئەم هەفتەیە یارییەکانی بەڕێوەچوون، هەریەک لە یانەکانی ئیدیر ئێف کەی، باتمان پەترۆلسپۆر، وانسپۆر و ماردینسپۆر لە رکابەرەکانیان بردەوە.
وان سپۆر لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا بە ئەنجامی 3-0 لە بۆڵو سپۆری بردەوە و ئیدیر ئێف کەی بە ئەنجامی 2-1 لە باندڕما سپۆری بردەوە.
هەروەها یانەی باتمان پەترۆل سپۆر لە نێو یاریگەی خۆیدا بە ئەنجامی 3-2 لە ئەسەنلەر ئەرۆک سپۆری بردەوە.
یانەی ماردین سپۆریش بە ئەنجامی 2-1 لە مانیسای بردەوە و سێ خاڵی بەدەستهێنا.
تاوەکو ئێستا 12 یاری لو خولی یانە پلەیەکەکانی تورکیا بەڕێوەچووە.
یانەی ئیدر بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ پلەی سێیەمی خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیای گرتووە.
یانەکانی باتمان پەترۆل سپۆر و ماردین سپۆر بە 23 خاڵ و 21 خاڵ پلەکانی چوارەم و پێنجەمیان گرتووە.
هەرچی یانەی وان سپۆرە، ئەم ساڵ ئاستی زۆر باش نییە و دوورە لە چاوەڕوانیی جەماوەرەکەی.
وان سپۆر بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەی 18ی خولەکەیە.
ساڵانە سێ یانەی یەکەم لە خولی پلە یەکەوە دەڕۆنە خولی نایابی تورکیا.
دوو یانە راستەوخۆ دەگەنە خولی نایاب و پێنج یانەش بە شێوەی پاڵاوتن رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە و یەکێکیان دەچێتە خولی نایاب.



