کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

تورکیا

ئەردۆغان: گابار بووەتە پایتەختی نەوت و 75.4 ملیۆن بەرمیل نەوتمان لەوێ دەرهێناوە

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

09-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان09-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی بە بانگهێشتی فەرمیی ئەردۆغان دەچێتە ئەنتاڵیا
تورکیا10-11-2026

نێچیرڤان بارزانی بە بانگهێشتی فەرمیی ئەردۆغان دەچێتە ئەنتاڵیا

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بۆ پێکهێنانی لیژنەی چاودێری سەردانی جەهەپەی کرد
تورکیا10-11-2026

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بۆ پێکهێنانی لیژنەی چاودێری سەردانی جەهەپەی کرد

سەرۆکی میت دەڵێت بەشێکی ئەندامانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە
تورکیا10-11-2026

سەرۆکی میت دەڵێت بەشێکی ئەندامانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە

رووداو دیجیتاڵ


سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند لە گابار باشترین جۆری نەوت بەرهەمدەهێنن و بەرهەمی رۆژانە گەیشتووەتە 84 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا. تاوەکو ئێستاش 75.4 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاویان لەوێ دەرهێناوە. 

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەی کابینەی کۆماریی وڵاتەکەی کە ئەمڕۆ دووشەممە 9-11-2026 لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکێش کرد.

ئەردۆغان باسی نەوتی شرنەخی باکووری کوردستانی کرد و گوتی:"شرنەخ- گابار، بوونەتە پایتەختی نەوت. لە گابار کە سەردەمانێک شوێنی تیرۆر، تووندوتیژی و ترس بوو، ئێستا بە کواڵیتیترین نەوتی تورکیا لەوێ بەرهەمدەهێنین. ئەمڕۆ لە 184 بیری نەوتدا گەیشتووینەتە 84 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا. 8٪ی پێویستیی بەکارهێنانمان لە گابار دەستەبەر دەکەین. هەتاکو ئێستا لە گابار 75.4 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاومان دەرهێناوە".

سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها رایگەیاند، گەڕان و پشکنین لە ناوچەکەدا بەردەوامە و دوو شوێنی دیکەیان دۆزیوەتەوە، کە نەوتیان تێدایە.

ئەردۆغان راشیگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمەوە بەرهەمهێنانی نەوت لە گازیلەر و چارداکڵی دەستیپێکراوە و گوتی:"بەگوێرەی یەکەمین هەڵسەنگاندنمان لەو دوو کێڵگەیەدا توانای دەرهێنانی 135 ملیۆن بەرمیل نەوت هەیە".

رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها رایگەیاند، بەو هەنگاوانە لە کێڵگە نەوتییەکانی گابار و کاراکردنی تەواوەتیی دوو کێڵگەکەی دیکە، بەرهەمی نەوت لە ناوچەکەدا 30٪ زیاد دەبێت. لە نیوەی دووەمی 2027ــدا بەرهەمی رۆژانە لە ناوچەکەدا 100 هەزار بەرمیل تێدەپەڕێنێت، کە دەکاتە 4.4 ملیار دۆلاری ساڵانە بۆ ئابووریی تورکیا. 

دۆزینەوەی نەوت لە گابار

تورکیا سەرەتای ئایاری 2023 دۆزینەوەی کێڵگەیەکی نەوتیی لە ناوچەی گاباری شرناخ راگەیاند. ئەوکات کۆمپانیای TPAO رایگەیاند، بەرھەمھێنانی رۆژانەی نەوت لە شرناخ 70 ھەزار بەرمیلە.

کێڵگە نەوتییەکانی تورکیا زۆر دەوڵەمەند نین. کێڵگە نەوتییەکانی ئێستا زیاتر لە پارێزگاکانی سەمسوور، ئێلیهـ و ئامەدی باکووری کوردستانن.  هەروەها لە پارێزگاکانی سێرت و رووها و مێردینی باکووری کوردستانیش کێڵگەی نەوتی هەن. ئەو نەوتەی بەرهەمدێت بەشێکی کەم لە پێداویستییەکانی نێوخۆی تورکیا دابین دەکات.
 
لە کاتێکدا 93%ی کێڵگە نەوتییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە 25 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمتریان هەیە، 7%ـیان کێڵگەی گەورەن و یەدەگەکانیان لەنێوان 25 ملیۆن بۆ 500 ملیۆن بەرمیلە. لە تورکیا لە قوڵایی 3000 - 4000 مەتردا نەوت دەردەهێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی بە بانگهێشتی فەرمیی ئەردۆغان دەچێتە ئەنتاڵیا
تورکیا10-11-2026

نێچیرڤان بارزانی بە بانگهێشتی فەرمیی ئەردۆغان دەچێتە ئەنتاڵیا

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بۆ پێکهێنانی لیژنەی چاودێری سەردانی جەهەپەی کرد
تورکیا10-11-2026

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بۆ پێکهێنانی لیژنەی چاودێری سەردانی جەهەپەی کرد

سەرۆکی میت دەڵێت بەشێکی ئەندامانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە
تورکیا10-11-2026

سەرۆکی میت دەڵێت بەشێکی ئەندامانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە