Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: هەنگاوەکانمان هەڵوێستمان لەبارەی مافەکانی کورد روون دەکەنەوە

نامۆ عەبدوڵڵا

نامۆ عەبدوڵڵا

21-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا21-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: هەنگاوەکانیان هەڵوێستی حکومەت لەبارەی مافەکانی گەلی کورد روون دەکەنەوە. ئەو بەرپرسەی سووریا وردەکاریی دەستبەسەرداگرتنی بارێکی چەکیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیەوە بۆ رووداو ئاشکرا دەکات.


پڕۆسەی دەستووری و پاراستنی مافەکانی کورد لە سووریا

ئیبراهیم عولەبی، نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، ئاماژەی بە گرنگیی مەرسوومی ژمارە 13 کرد کە لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریاوە واژۆ کراوە، کە تێیدا دان بە زمانی کوردیدا نراوە وەک زمانێکی نیشتمانی، مافی هاووڵاتیبوون بە کورد دراوە و نەورۆزیش وەک پشووی فەرمی ناسێندراوە.

عولەبی روونیکردەوە کە لە تەواوی مێژووی سووریادا بڕیاری مێژوویی لەم شێوەیە بۆ مافەکانی کورد نەدراوە. سەبارەت بە گەرەنتیی چەسپاندنی ئەم مافانەش لە دەستووردا، عولەبی گوتی: "ئێستا پەرلەمانی نوێی سووریا پێکهاتووە و نوێنەرانی کورد و ئەو کەسانەی مێژوویەکی درێژیان لە خەبات بۆ مافەکانی کورد هەیە، لە پەرلەماندا دامەزراون. داڕشتنی دەستوور و پێکهێنانی کۆمیتە پێوەستەکان بەتەواوی رادەستی پەرلەمان کراوە و بڕیاردان لەسەر ئەم پرسانە لە رێگەی پڕۆسەی پەرلەمانییەوە دەبێت و حکومەت چی دیکە لێی بەرپرس نییە."

دەستبەسەرداگرتنی بارێکی چەک

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا، ئیبراهیم عولەبی وردەکاریی زیاتری لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی بارێکی چەک خستەڕوو کە پێشتر لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا باسی لێوە کردبوو. عولەبی رایگەیاند کە لێکۆڵینەوەکان لەمبارەیەوە بەردەوامن و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو بارە چەکە لە عێراقەوە دەبرا و بەرەو لوبنان رەوانە کرابوو.

عولەبی جەختی لەسەر هەڵوێستی سووریا کردەوە و رایگەیاند: "ئێمە زۆر بە روونی رامانگەیاندووە کە سووریا بۆ هیچ مەبەستێکی شەڕی بەوەکالەت بەکارناهێندرێت و رێگەش نادەین بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە بەکاربهێندرێت. دەستبەسەرداگرتنی ئەم چەکانە کردارێکی راستەقینەیە کە دەیسەلمێنێت ئێمە پابەندین بە لێدوانەکانمانەوە و قسەکانمان دەکەینە کردار."

دەقی پرسیار و وەڵامی چاوپێکەوتنەکەی رووداو لەگەڵ ئیبراهیم عولەبی، نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان:

رووداو: یەکەم پرسیار لەبارەی پڕۆسەی دەستوورییە. دەزانم مەرسوومی ژمارە 13 کە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆمار واژۆی کردووە دان بە کوردی وەک زمانێکی نیشتمانی دەنێت و پاشان وڵاتینامە بە کورد دەدات و نەورۆزی وەک پشوو ناساندووە، بەڵام کورد دەڵێن مەرسووم دەکرێت بە سەرە قەڵەمێک هەڵبوەشێندرێتەوە. ئایا دڵنیایی دەدەن لەوەی کە ئەم مافانەی کورد لە دەستووردا دەچەسپێندرێن؟ ئایا کورد لە پرۆسەی نووسینەوەی دەستووردا بەشدار دەبێت؟

ئیبراهیم عولەبی: باشە، سوپاست دەکەم بۆ دانپێدانانت بەوەی کە ئەم مەرسوومە بەو مانایە مێژوویی بوو. ئەو پێنووسانە هەبوون و ئەو کاخەزانەش هەبوون، بەڵام لە تەواوی مێژووی سووریادا هەرگیز نووسینیان لەسەر نەکرابوو. ئێستا، وەک دەزانن، پەرلەمان پێکهاتووە و سەرۆکیش هاووڵاتییانی کورد و بەرپرسانی کورد و ئەو کەسانەی مێژوویەکی درێژیان هەیە لە خەباتکردن بۆ مافەکانی کورد دامەزراندووە لە پەرلەمان. دڵنیام ئەو خانمە کوردەت بینی بە جلە کوردییەکەیەوە لە پەرلەمان دانیشتبوو. ئێستا پەرلەمان ئەوەیە کە دەبێت دەستوورەکە پێکبهێنێت. ئەوەتا ئێستا پەرلەمانێکمان هەیە کە بە تەواوی پێکهاتووە، ئەم پرسیارانە رێک ئەوانە دەبن کە دەخرێنە بەردەم پڕۆسەی پەرلەمانی. دەستوورەکە دروست دەکرێت. کۆمیتەکان لە رێگەی پەرلەمانەوە دەبن. حکومەت چی دیکە بەرپرس نییە لێی.

رووداو: بەڵام حکومەتەکەتان پابەندە بە چەسپاندنیان لە دەستووردا؟

ئیبراهیم عولەبی: ئەوەی بینیوتانە تەنیا ئەوە نییە کە ئێمە شتمان خستووەتە سەر کاخەز، مەرسوومەکە، بەڵکو لە راستیدا ئەو هەموو خەڵکەی کە داوای هاووڵاتیبوون دەکەن، زۆر نایابە. ژمارەی ئەوانەی مافی هاووڵاتیبوون وەردەگرن، هەروەها دامەزراندن و هەموو ئەوانەی دیکە هەڵوێستی ئێمە وەک حکومەت لەسەر مافەکانی کورد روون دەکەنەوە. بەڵام پڕۆسەی دەستووری بۆ ئێمە نییە لێدوانی لەسەر بدەین. ئەوە شتێکە جێهێڵدراوە بۆ پەرلەمان.

رووداو: تەنیا یەک پرسیاری دیکە لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی ئەو بارە چەکەی لە ئەنجوومەنی ئاسایش باست کرد. دەتوانیت زانیاریی زیاترمان پێ بڵێیت؟ چۆن زانیتان؟ وردەکاریی زیاترمان پێبدە.

ئیبراهیم عولەبی: بە دڵنیاییەوە. لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن. ئێمە زۆر بە روونی رامانگەیاند کە سووریا بەکارناهێندرێت بۆ هیچ مەبەستێکی بەوەکالەت یان بەکارناهێندرێت بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە. بۆیە، بۆ ئێمە، ئەمە بارێکی چەک بوو کە دەستمان بەسەردا گرت. لە رێگەی عێراقەوە دەهات. لێکۆڵینەوە بەراییەکانمان دەریدەخەن کە بۆ لوبنان دەچوو. ئێمە دەستمان بەسەر ئەوەدا گرت، بەڵام پاشان ئەوە دەردەخات کە ئێمە کردار دەخەینە پاڵ قسەکانمان. کاتێک دەڵێین سووریا رێگە نادات ببێتە ناوچەیەکی [وەدەستهێنانی] چەک ئێمە پابەندین بەوەوە. لەبەر ئەوە ئەمە ئەنجامی قسە راستەوخۆکانمانە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە