Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

دووژاریک بۆ رووداو: ئەم هەفتەیە سکرتێری گشتیی UN سەردانی سووریا دەکات

نامۆ عەبدوڵڵا

نامۆ عەبدوڵڵا

23-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا23-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی


رووداو دیجیتاڵ 

ئەم هەفتەیە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی سووریا دەکات و گوتەبێژەکەشی رایدەگەیێنێت، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز دەیەوێت گوێ لە دەنگی پێکهاتە و لایەنە جیاوازەکان بگرێت.

ستێفان دووژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی پێنجشەممە، 23ی تەممووزی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەرنامەی سەردانەکەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز بۆ سووریا هێشتا بە تەواوی دانەڕێژراوە، بەڵام ئامانجی ئەوەیە لەو ماوە کورتەی لە دیمەشق دەبێت، چاوی بە زۆرترین دەنگی جیاوازی سووریا بکەوێت.

سەبارەت بە ئەگەری دیداری سکرتێری گشتی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، دووژاریک گوتی: "پێم وایە کاتێک گەیشتە ئەوێ روونتر دەزانین چاوی بە کێ دەکەوێت. سکرتێری گشتی دەیەوێت لە دیمەشق و دەوروبەری دیمەشق بێت، جگە لەو سەردانە مەیدانییەی بۆ بنکەی هێزەکانی چاودێریی کشانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDOF) ئەنجامی دەدات."

گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیارێکی رووداو لەبارەی پشتگیریکردنی مافی کورد بۆ خوێندن بە زمانی دایک، ئاماژەی بەوە دا، نەتەوە یەکگرتووەکان بە تووندی باوەڕی بە گرنگیی فرەیی زمانەوانی هەیە. دووژاریک گوتی: "لەو وڵاتانەدا کە کەمینەی گەورەیان تێدایە، پێویستە رێز لەو کەمینانە بگیرێت و هەروەها پێویستە هەست بەوە بکەن کە بەشێکن لە تەواوی وڵات."

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە، سووریا لە دوای گۆڕانی دەسەڵات لە دیمەشق بە قۆناخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت. نەتەوە یەکگرتووەکان لەرێگەی نێوەندگیریی نێودەوڵەتییەوە هەوڵ دەدات هاوسەنگییەک لەنێوان لایەنە ناکۆکەکان و پاراستنی مافی پێکهاتەکاندا دروستبکات، لە کاتێکدا گوشارەکان بۆ دانوستاندنی سیاسی لەنێوان ئیدارەی نوێی دیمەشق و لایەنە کوردییەکان لەسەر ئایندەی وڵاتەکە بەردەوامن.


دەقی پرسیار و وەڵامەکان

رووداو: چەند پرسیارێکم هەیە دەربارەی گەشتەکەی سکرتێری گشتی بۆ سووریا. ئایا چاوی بە فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، مەزلووم عەبدی، دەکەوێت؟

دووژاریک: پێم وایە کاتێک چاوی پێیان کەوت روونتر دەزانین چاوی بە کێ دەکەوێت. هێشتا پڕۆگرامەکە داڕێژراو نییە. مەبەستی سکرتێری گشتی ئەوەیە لەو ماوە کورتەی لە دیمەشق و دەوروبەری دیمەشق دەبێت، چاوی بە زۆرترین دەنگی جیاوازی سووریا بکەوێت.

رووداو: ئایا تەنیا لە دیمەشق دەمێنێتەوە، یان سەردانی هەرێمی کوردیش دەکات؟

دووژاریک: پلانەکە ئەوەیە لە دیمەشق و ناوچەی دیمەشقی گەورەدا بمێنێتەوە، جگە لەو سەردانە مەیدانییەی بۆ بنکەی ئەندۆف - UNDOF.

رووداو: دوا پرسیار: ئێستا لە سووریا یەکێک لەو پرسە گرنگانەی کورد بەرزیدەکاتەوە مافی خوێندنە بە زمانی دایک. دەیانەوێت بە کوردی بخوێنن. ئایا سکرتێری گشتی پشتگیریی ئەم پرسە دەکات و ئایا لەگەڵ سەرۆک ئەلشەرع باسی دەکات؟

دووژاریک: پرسی زمان لە زۆر وڵات و لە زۆر بارودۆخی جیاوازدا سەرهەڵدەدات. وەک سکرتێری گشتی گوتوویەتی، ئێمە بە تووندی باوەڕمان بە گرنگیی فرەیی زمانەوانی هەیە. لەو وڵاتانەدا کە کەمینەی گەورەیان تێدایە، پێویستە رێز لەو کەمینانە بگیرێت، هەروەها پێویستە هەست بەوە بکەن کە بەشێکن لە تەواوی وڵات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە