Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

نیویۆرک؛ نوێنەری ئاشتیی ترەمپ بۆ غەززە رەخنەی توند لە ئیسرائیل دەگرێت

نامۆ عەبدوڵڵا

نامۆ عەبدوڵڵا

27-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا27-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

نوێنەری باڵای دەستەی ئاشتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ غەززە، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا رەخنەی توندی لە سیاسەتەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بەرامبەر بە غەززە و شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس لە ساڵانی رابردوودا گرت.

نیکۆلای ملادینۆڤ، نوێنەری باڵای دەستەی ئاشتی بۆ غەززە لە وتارەکەیدا رایگەیاند: "لە قبووڵکردنی نەخشەڕێگاکەوە، هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوام بوون و هێشتاش هاووڵاتییە مەدەنییەکانی فەلەستین دەکوژرێن."

ملادینۆڤ، کاتێک لە تەنیشت نوێنەری ئیسرائیل دانیشتبوو، جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل وەک کێشەیەکی ئاسایش مامەڵەی لەگەڵ حەماسدا کردووە کە بەڕێوەببرێت نەک چارەسەر بکرێت، ئەمەش وایکردووە حەماس وەک تاکە ناونیشان لە غەززە بمێنێتەوە و نزیکەی بیست ساڵە باجی ئەو دۆخە بە خوێن دەدرێت.

نوێنەری ئیسرائیل لە کاتی وتارەکەدا وەڵامی رەخنەکانی نەدایەوە، بەڵام مەرجەکانی وڵاتەکەی بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپات کردەوە.

نوا فێرمان، جێگری باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە رووداوی گوت: "پلانەکە ناتوانێت سەربکەوێت هەتا حەماس بە چەکداری بمێنێتەوە. چەکداماڵین دەبێت یەکەم هەنگاو بێت؛ دەبێت حەماس و چەکەکانی بە تەواوی هەڵبوەشێنرێنەوە و ژێرخانە تیرۆریستییەکەی وێران بکرێت."

رەخنەکانی ملادینۆڤ لە کاتێکدان کە ئیسرائیل بە فەرمی پلانی 15 خاڵی دەستەی ئاشتیی رەتکردووەتەوە. ئەم هەڵوێستە هاوکاتە لەگەڵ لێدوانەکانی تۆم باراک، نێردراوی ترەمپ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە پێشتر گوتبووی ئیسرائیل بەرزاییەکانی جۆلانی "داگیر کردووە"، ئەگەرچی دواتر پاشگەز بووەوە و جەختی کردەوە لەوەی سیاسەتی واشنتن بەرامبەر دانپێدانانی سەروەریی ئیسرائیل بەسەر جۆلاندا گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە