Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

لە فرانکفۆرت ژنێکی ئەڵمانی بە تۆمەتی چوونە نێو داعش دادگایی دەکرێت

زنار شینۆ

زنار شینۆ

24-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
زنار شینۆ
زنار شینۆ24-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئاژانسی پەنابەریی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووداو: رێژەی پەسندکردنی داواکاریی پەناخوازانی عێراقی 21%ـە
جیهان24-10-2026

ئاژانسی پەنابەریی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووداو: رێژەی پەسندکردنی داواکاریی پەناخوازانی عێراقی 21%ـە

ئەڵمانیا پێداچوونەوە بە مافی مانەوەی هەزاران کۆچبەری سووریادا دەکات
جیهان24-10-2026

ئەڵمانیا پێداچوونەوە بە مافی مانەوەی هەزاران کۆچبەری سووریادا دەکات

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

رووداو دیجیتاڵ

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، دادگاییکردنی ژنێکی ئەڵمانی بە ناوی سۆفیا کارین ئێل، کە بە "ئوم سومەییە" ناسراوە، دەستیپێکرد. داواکاری گشتیی ئەڵمانیا ئەو ژنە بەوە تۆمەتبار دەکات کە چووەتە نێو داعش و لە رێگەی بەڕێوەبردنی ماڵەوە، هاوکاریی هاوسەرە چەکدارەکانی کردووە.

ژنێکی ئەڵمانی بە ناوی سۆفیا کارین ئێل، کە لەنێو داعش بە "ئوم سۆمەییە" ناسراوە، لە فرانکفۆرت دادگایی دەکرێت بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپی داعش و هاوسەرگیری لەگەڵ چەکدارانی ئەو گرووپە.

سۆفیا کارین ئێل، لە ساڵی 1986 لە هەرێمی باڤاریا لە دایک و باوکێکی ئەڵمانی لەدایکبووە. لە تەمەنی 21 ساڵیدا پەیوەندی بە گرووپێکی سەلەفییەوە دەکات و لە ساڵی 2008 دەبێتە موسڵمان.

تۆماس بێتن، داواکاری گشتی لە فرانکفۆرت ئەم ماین، بەرووداوی رایگەیاند: "ئەو ژنەی سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە، بەوە تۆمەتبارە کە لە ساڵی 2015 چووەتە تورکیا و لە ساڵی 2016 لەگەڵ هاوسەرەکەی چووەتە سووریا و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسلامی ماوەتەوە. تا سەرەتای ساڵی 2019 لەوێ ژیاوە و ماڵەوەی بۆ دوو هاوسەری یەک لەدوای یەک بەڕێوەبردووە، کە ئەمەش دەرفەتی بۆ ئەوان رەخساندووە بۆ داعش کار بکەن."

پێش ئەوەی بچێتە نێو داعش، سۆفیا لەگەڵ گەنجێکی عەرەب بە ناوی رەشید ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و زۆر توندڕۆ بووە. دواتر لەگەڵ دوو منداڵی دەچنە گرێ سپی و لەوێوە بەرەو ئیدلب دەڕۆن و پەیوەندی بە داعشەوە دەکەن، لەوێ منداڵی سێیەمی دەبێت.

داواکاری گشتی، تۆماس بێتن، دەڵێت: "بەپێی یاساکانی ئەڵمانیا، بەڕێوەبردنی ماڵەوەش بە هاوکاریکردنی هاوسەرەکەی دادەنرێت تا بتوانێت بۆ داعش کار بکات. چونکە ئەگەر ئەو پشتیوانییەی هاوسەرەکەی نەبووایە، کارەکانی بۆ داعش سنووردار دەبوون."

ئوم سۆمەییە، لە دادگەدا پەشیمانی خۆی بۆ چوونە نێو داعش دەربڕی. رەشیدی هاوسەری و باوکی سێ منداڵەکەی کوژراوە. دوای بڕیارێکی دادگە کە حکومەتی ئەڵمانیای ناچار کرد هاووڵاتییانی خۆی لە کەمپەکانی هۆل و رۆژ بگەڕێنێتەوە، سۆفیا گەڕێندرایەوە ئەڵمانیا.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاژانسی پەنابەریی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووداو: رێژەی پەسندکردنی داواکاریی پەناخوازانی عێراقی 21%ـە
جیهان24-10-2026

ئاژانسی پەنابەریی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووداو: رێژەی پەسندکردنی داواکاریی پەناخوازانی عێراقی 21%ـە

ئەڵمانیا پێداچوونەوە بە مافی مانەوەی هەزاران کۆچبەری سووریادا دەکات
جیهان24-10-2026

ئەڵمانیا پێداچوونەوە بە مافی مانەوەی هەزاران کۆچبەری سووریادا دەکات

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە