کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

رووخانی باڵەخانەیەک لە نیویۆرک 8 گیانلەدەستدان و 17 برینداری لێکەوتەوە؛ لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە

نامۆ عەبدوڵڵا

نامۆ عەبدوڵڵا

13-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق

نامۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نووسینگەی واشنتنی تۆڕی میدیایی رووداوە. پەیامنێری تۆماركراوی رووداوە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا. دامەزرێنەر و یەكەمین سەرنووسەری بەشی ئینگلیزی پۆرتاڵی رووداو بووە.

نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا13-11-2026

نامۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نووسینگەی واشنتنی تۆڕی میدیایی رووداوە. پەیامنێری تۆماركراوی رووداوە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا. دامەزرێنەر و یەكەمین سەرنووسەری بەشی ئینگلیزی پۆرتاڵی رووداو بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی رووخانی باڵەخانەیەکی 3 نهۆمی لە یەکێک لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی برووکلین لە نیویۆرک، لانیکەم 8 کەس گیانیان لەدەستدا و 17ـی دیکەش برینداربوون. سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرکیش بەڵێن دەدات لێکۆڵینەوەیەکی ورد بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری کارەساتەکە بکات و زانیارییەکان بۆ رای گشتی بڵاوبکاتەوە.

رۆژی پێنجشەممە، رۆژێک دوای کارەساتی رووخانی باڵەخانەیەکی 3 نهۆمی لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا، بەرپرسان رایانگەیاند کە ژمارەی قوربانییان زیادی کردووە و تاوەکو ئێستا لانیکەم 8 کەس گیانیان لەدەستداوە و 17 کەسی دیکەش بریندارن. لە شوێنی رووداوەکەدا دەمی حەفارەکان کەلوپەلی نێو ماڵ و پاشماوەی ئەو خەڵکە دەردەهێنن کە پێشتر لەو باڵەخانەیەدا دەژیان و لەناکاو بەسەریاندا داڕما.

سەرەڕای ئەوەی بارانێکی بەخوڕ دەبارێت و کەشوهەوا ئەرکی تیمەکانی فریاگوزاریی قورستر کردووە، بەڵام گەڕان بەدوای ئەو کەسانەدا بەردەوامە کە دەگوترێت لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدا گیریان خواردووە. لیلیان بۆنسینیۆر، بەڕێوەبەری ئاگرکوژێنەوەی نیویۆرک لەم بارەیەوە دەڵێت: «دەبینین کە لە ناوەڕاستی بارانێکی بەخوڕداین، بەڵام ئەوە ئۆپەراسیۆنەکانمان لێرە ناوەستێنێت.

 بێگومان هەوڵەکانمان قورستر دەکات، بەڵام ئەمە ئەو جۆرە دۆخە لەناکاوەیە کە ئەندامەکانمان مەشقێکی زۆری بۆ دەکەن، تاوەکو 100% دڵنیا نەبین کە هیچ کەسێکی دیکە گیری نەخواردووە، لێرە دەمێنینەوە».

هۆکاری رووخانی باڵەخانەکە هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، باڵەخانەکە لە تەنیشت چاڵێکی گەورە بووە کە بۆ دروستکردنی باڵەخانەیەکی فرەنهۆمی هەڵکەندراوە؛ چاڵەکەش لە شوێنی باڵەخانەیەکی 1 نهۆمیدا بووە کە ساڵی رابردوو رووخێندرابوو.

زۆهران مەمدانی، سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک، بەڵێنی داوە هۆکاری رووخانەکە بۆ دانیشتووانی شارەکە ئاشکرا بکات و رایگەیاند: «کارەساتێکی لەم قەبارەیە پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر و ورد هەیە کە هەم شوێنی بیناسازییەکە و هەم ئەو بینایەش بگرێتەوە کە داڕما. ئەو لێکۆڵینەوەیە دەستیپێکردووە و فەرمانگەی بیناکان و هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا سەرپەرشتیی دەکەن. بۆمان دەردەکەوێت چی روویداوە و ئەو زانیارییانەش بە خەڵکی نیویۆرک رادەگەیەنین».

رووخانی باڵەخانە بەم شێوەیە زۆرجار لە وڵاتانی هەژاردا دەبیسترێت کە یاسای تووندیان بۆ دروستکردنی خانووبەرە نییە، نەک لە شارێکی وەکو نیویۆرک کە بە پایتەختی سەرمایەداریی جیهان دادەنرێت. بەڵام ئەو باڵەخانە رووخاوە، دەکەوێتە یەکێک لە هەژارترین ناوچەکانی نیویۆرک لە برووکلین، کە رێژەیەکی زۆری کۆچبەران تێیدا دەژین.

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە