Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پێشوازیی نێچیرڤان بارزانی لە مەزڵووم عەبدی

پێشوازیی نێچیرڤان بارزانی لە مەزڵووم عەبدی

کوردستان

مەزڵووم عەبدی: نێچیرڤان بارزانی هەمیشە پشتیوانیی رۆژئاوای کوردستان بووە

ئازاد پیرچاوشی

ئازاد پیرچاوشی

16-02-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئازاد پیرچاوشی
ئازاد پیرچاوشی16-02-2026

بابەتی پەیوەندیدار

محەممەدی حاجی مەحموود: دەبێت دەستکاریکردنی دەستووری عێراق لای کورد هێڵی سوور بێت
کوردستان24-10-2026

محەممەدی حاجی مەحموود: دەبێت دەستکاریکردنی دەستووری عێراق لای کورد هێڵی سوور بێت

شاخەوان عەبدوڵڵا: رێگە نادەین هیچ پڕۆژەیەک لەسەر زەوییەکانی مادەی 140 جێبەجێ بکرێ
کوردستان24-10-2026

شاخەوان عەبدوڵڵا: رێگە نادەین هیچ پڕۆژەیەک لەسەر زەوییەکانی مادەی 140 جێبەجێ بکرێ

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا


رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ستایشی رۆڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات و دەڵێت، هەمیشە پشتیوانیی گەلەکەی بووە لە رۆژئاوای کوردستان.
 
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە پۆستێکدا لە (X) نووسیویەتی، کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، جێگەی خۆشحاڵییەکی گەورە بووە.
 
رۆژی یەکشەممە، 15-02-2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی کرد و کۆبوونەوە.
 
مەزڵووم عەبدی دەڵێت: "کاک نێچیرڤان بەردەوام پشتیوانیی گەلەکەمانی لە رۆژئاوا کردووە. رۆڵی جەنابیان لە پێشخستنی دیالۆگ، کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەدیهێنانی ئارامی، جێگەی سوپاس و رێزە."
 
فەرماندەی گشتیی هەسەدە پێیوایە ئەم قۆناخە بۆ گەلی کورد "دەستپێکی قۆناخێکی نوێی یەکێتی و چارەسەری سیاسییە."

 

 

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی بڵاویکردەوە، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و ناوچەکە و دۆخی كورد و پێکهاتەکانيان له‌ سووريا تاوتوێ كرد.
 
نێچیرڤان بارزانی جەختی لە "گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێكگه‌يشتن بۆ چارەسەركردنى سیاسيیانه‌ى کێشه‌کان له‌ سووریا کردەوە. بە شێوەیەک کە مافی كورد و هەموو پێکهاتەکان لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوو و له‌ ده‌ستوورى داهاتووى وڵاتدا پارێزراو بێت".

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

محەممەدی حاجی مەحموود: دەبێت دەستکاریکردنی دەستووری عێراق لای کورد هێڵی سوور بێت
کوردستان24-10-2026

محەممەدی حاجی مەحموود: دەبێت دەستکاریکردنی دەستووری عێراق لای کورد هێڵی سوور بێت

شاخەوان عەبدوڵڵا: رێگە نادەین هیچ پڕۆژەیەک لەسەر زەوییەکانی مادەی 140 جێبەجێ بکرێ
کوردستان24-10-2026

شاخەوان عەبدوڵڵا: رێگە نادەین هیچ پڕۆژەیەک لەسەر زەوییەکانی مادەی 140 جێبەجێ بکرێ

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە