Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

 دیمەنێکی هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی کوردانی ئێزدی. وێنە: رووداو- ئەرشیف

دیمەنێکی هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی کوردانی ئێزدی. وێنە: رووداو- ئەرشیف

کوردستان

رووفاتی 32 کوردی ئێزدی دەگەڕێندرێنەوە شنگال

ناسر عەلی

ناسر عەلی

20-02-2025
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ناسر عەلی
ناسر عەلی20-02-2025

بابەتی پەیوەندیدار

محەممەدی حاجی مەحموود: دەبێت دەستکاریکردنی دەستووری عێراق لای کورد هێڵی سوور بێت
کوردستان24-10-2026

محەممەدی حاجی مەحموود: دەبێت دەستکاریکردنی دەستووری عێراق لای کورد هێڵی سوور بێت

شاخەوان عەبدوڵڵا: رێگە نادەین هیچ پڕۆژەیەک لەسەر زەوییەکانی مادەی 140 جێبەجێ بکرێ
کوردستان24-10-2026

شاخەوان عەبدوڵڵا: رێگە نادەین هیچ پڕۆژەیەک لەسەر زەوییەکانی مادەی 140 جێبەجێ بکرێ

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ

دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینی DNA، بڕیارە 32 رووفاتی دیکەی کوردانی ئێزدی لە بەغداوە بگەڕێندرێنەوە موسڵ و پاشانیش شنگال، بەرپرسی رێکخراوێکی مافی مرۆڤ لە شنگال دەڵێت، 19 لەو رووفاتانە خەڵکی گوندی کۆچۆن و دووانیشیان ژنن.
 
خەیرى عەلى، بەڕێوەبەرى رێکخراوى پتریکور بۆ مافى مرۆڤ لە شنگال، رۆژی پێنجشەممە 20-2-2025 بە رووداوی راگەیاند، ئەنجامی پشکنینی ئەو 12 رووفاتە دەرچووە، بڕیارە رۆژی هەینی کاژێر 12:00 لە بەغداوە بگەڕێندرێنەوە موسڵ، دواتر کاژێر 14:00 بە 32 ئەمبوڵانس دەگەڕێندرێنەوە شنگال.
 
لەبارەی کاتی ناشتنی روفاتەکان، خەیری عەلی رایگەیاند، رۆژی هەینی مەراسیمی ئایینی بۆ رووفاتەکان رێکدەخرێت، رۆژی دواتر لە مەراسیمێکدا لە زێدی خۆیان بە خاکدەسپێدرێن.
 
بەگوتەی خەیری عەلی لەو 32 رووفاتە 19ـیان خەڵکی گوندی کۆچۆن، ئەوانی دیکەش خەڵکی قنێ و سنونێن. هەروەها دوو لە رووفاتەکانیش ژنن.
 
ساڵی 2014 داعش پەلاماری شنگالی دا، لەو کاتەدا جگە لە کۆمەڵکوژی ژمارەیەکی زۆر لە کوردی ئێزدی، ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵیش رفێندران و بە کۆیلە کران، ئەوانەی کوژراون، خراونەتە گۆڕی بە کۆمەڵەوە.
 
پێشتر ئەحمەد قوسەی، سەرۆکی تیمی پشکنینی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە عێراق بە رووداوی راگەیاندبوو، تیمەکانیان بەردەوامن لە گەڕان بە دوای گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە شنگال، تاوەکو ئێستا 62 گۆڕی بە کۆمەڵ لە شنگال هەڵدراونەتەوە و 30 گۆڕی بەکۆمەڵی دیکەش ماون هەڵبدرێنەوە. 
 
لەو  62 گۆڕە بەکۆمەڵەی شنگال، کە هەڵدراونەتەوە، 600 رووفات دەرهێندراون، 250 رووفات دوای پشکنین و ناسینەوەیان رادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە. 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

محەممەدی حاجی مەحموود: دەبێت دەستکاریکردنی دەستووری عێراق لای کورد هێڵی سوور بێت
کوردستان24-10-2026

محەممەدی حاجی مەحموود: دەبێت دەستکاریکردنی دەستووری عێراق لای کورد هێڵی سوور بێت

شاخەوان عەبدوڵڵا: رێگە نادەین هیچ پڕۆژەیەک لەسەر زەوییەکانی مادەی 140 جێبەجێ بکرێ
کوردستان24-10-2026

شاخەوان عەبدوڵڵا: رێگە نادەین هیچ پڕۆژەیەک لەسەر زەوییەکانی مادەی 140 جێبەجێ بکرێ

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە