رووداو - هەولێر ئۆرسولا ڤۆندێر لەین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە چوارەم سەردانیدا بۆ باشووری كوردستان، ئەمجارەش سەردانی بنكەی مەشق و راهێنانی پڵنگی كرد لە نزیك بنەسڵاوە، كە راوێژكار و راهێنەرانی ئەڵمانی لەو كەمپە مەشق بە پێشمەرگە دەكەن. ئەڵمانیا، یەکێکە لەو وڵاتانەی بە پێدانی چەک و ناردنی راوێژکاری سەربازی، هاوکارییەكی سەربازی زۆری پێشكەش بە هەرێمی کوردستانی کردووە لە شەڕی دژی داعشدا، بەتایبەتی بە ناردنی چەکی میلان کە کاریگەری زۆری هەبووە لە لێدانی داعش لەلایەن پێشمەرگەوە.
جیهان05-06-2026ئەمریکا سزای نوێ دەخاتە سەر تۆڕێکی هەناردەکردنی گازی ئێران و کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو