Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک سەربازی ئەمریکا

ژمارەیەک سەربازی ئەمریکا

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

هەوڵەکان بۆ نێوەندگیری لە نێوان واشنتن و تاران چڕ دەبنەوە و ئەمریکا هێزی زیاتر دەنێرێت

عەلی زەڵمی

عەلی زەڵمی

25-03-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عەلی زەڵمی
عەلی زەڵمی25-03-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون


رووداو دیجیتاڵ

تورکیا، میسر و پاکستان هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بۆ رێکخستنی کۆبوونەوەیەک لەنێوان بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران، بەڵام تاوەکو ئێستا هەڵوێستی هەردوولا زۆر لە یەکدی دوورە. پاکستان بە فەرمی پێشنیازی نێوەندگیریی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ کردووە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پشتگیری لەو پێشنیازە کردووە.
 
پلانە 15 خاڵییەکەی ئەمریکا و وەڵامی ئێران
 
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پلانێکی 15 خاڵی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ ئاراستەی ئێران کردووە کە زۆربەی خاڵەکانی تیشک دەخەنە سەر داواکارییەکانی پێشووی ئیدارەی ترەمپ لە تاران. 
 
لە بەرامبەردا، گوتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا رەخنەی لەم هەنگاوە گرت و رایگەیاند، ئەمریکا بۆ دەربازبوون لە "شکستێکی ستراتیژی"، خەریکی گفتوگۆکردنە لەگەڵ خۆی.
 
نیگەرانیی وڵاتانی کەنداو
 
بە گوێرەی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، وڵاتانی کەنداو لە پەرۆشیی دۆناڵد ترەمپ بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی خێرا نیگەرانن. 
 
وەک رۆژنامەکە دەڵێ، سەرکردەکانی سعودیە و ئیمارات هەوڵ دەدەن ترەمپ رازی بکەن کە لە جەنگ بەردەوام بێت تاوەکو ئەو کاتەی ئێران بە تەواوی لاواز دەبێت و چی دیکە نابێتە ئەوەی ئەوان وەک مەترسی بۆسەر ناوچەکە ناویان بردووە. 
 
جووڵەی سەربازی و ناردنی هێزی بژاردە
 
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) پلانی هەیە نزیکەی 3000 سەربازی دیکە لە فیرقەی بژاردەی 82ی هێزە ئاسمانییەکان رەوانەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکات بۆ پاڵپشتیی ئۆپەراسیۆنەکان دژی ئێران. 
 
بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێشتا بڕیاری کۆتایی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەوینی لەنێو خاکی ئێراندا نەدراوە.
 
هێرشەکان و نرخی نەوت
 
وڵاتانی کەنداو دەڵێن، رووبەڕووی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆمبڕێژکراو بوونەتەوە، لەوانەش هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوێت. 
هاوکات نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە نزیکەی 94 دۆلار.
 
پاڵپشتیی ئەنجوومەنی پیران بۆ ترەمپ
 
لە رووی سیاسییەوە، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بۆ سێیەم جار لەم مانگەدا پێشنیازێکی بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتە سەربازییەکانی دۆناڵد ترەمپ لە جەنگی ئێراندا رەتکردەوە، ئەمەش دەستی سەرۆکی ئەمریکای بۆ بەردەوامبوون لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی واڵاتر کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە