Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەشداریکردنی ژنێکی بەتەمەن لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا. وێنە: AFP

بەشداریکردنی ژنێکی بەتەمەن لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا. وێنە: AFP

جیهان

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا؛ تاوەکو ئێستا رێژەی دەنگدان 38.11% بووە

ژیار حەکیم

ژیار حەکیم

19-06-2022
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیار حەکیم
ژیار حەکیم19-06-2022

بابەتی پەیوەندیدار

لە فرانکفۆرت ژنێکی ئەڵمانی بە تۆمەتی چوونە نێو داعش دادگایی دەکرێت
جیهان24-10-2026

لە فرانکفۆرت ژنێکی ئەڵمانی بە تۆمەتی چوونە نێو داعش دادگایی دەکرێت

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، تاوەکو کاژێر 5:00ـی ئێوارە بەکاتی پاریس [6:00ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر]، رێژەی دەنگدان 38.11% بووە، ئەوەش کەمترە لە رێژەی دەنگدانی گەڕی یەکەم کە لە 12ـی ئەم مانگە بەڕێوەچوو و تێیدا 39.42%ـی تۆمار کردبوو.
 
رۆژی یەکشەممە 19ـی حوزەیرانی 2022 کاژێر 8:00ـی بەیانی بە کاتی پاریس [9:00ـی بەیانی بە کاتی هەولێر] بنکەکانی دەنگدان لە فەرەنسا کرانەوە بۆ ئەوەی بۆ پێنج ساڵی داهاتوو نوێنەرەکانیان لە پەرلەمانی فەرەنسا هەڵبژێرن. پڕۆسەی دەنگدان تاوەکو کاژێر 8:00ـی ئێوارە بە کاتی پاریس بەردەوام دەبێت.
 
لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی فەرەنسا کە لە ساڵی 2017دا ئەنجامدرا، رێژەی دەنگدان 35.33%ـی تۆمار کردبوو.
 
رێژەی دەنگدان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ساڵی 2022 یەكێكە لە فاکتەرە گرنگە یەکلاکەرەوەکان کە سەرکەوتنی هاوپەیمانیی "نوپێس"ی چەپڕەو بە سەرۆکایەتی  ژان لوک میلانشۆ بەسەر هاوپەیمانی "ئۆنسۆمبل" ماکرۆن-ی خاوەن زۆرینە مسۆگەر دەکات.
 
بەگوێرەی دوایین راپرسییەکان، لەکۆی 577 کورسی پەرلەمانیی "کۆمەڵەی نیشتمانیی"، هاوپەیمانییەکەی ئیمانوێل ماکرۆن لە هەڵبژاردنەکەدا لەنێوان 255 بۆ 305 کورسی بەدەستدەهێنێت. ئەوە لەکاتێکدایە، بۆ مسۆگەرکردنی زۆرینەی رەها، هاوپەیمانێتییەکە پێویستی بە 289 کورسییە. 
 
هەرچی هاوپەیمانیی نوپێسی چەپڕۆی ژان لوک میلانشۆیە، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی کورسییەکانی 140 بۆ 200 کورسی بن، ئەوەش دەیکاتە گەورەترین هێزی ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلەماندا. 
 
هەرچی پارتەکەی ماری لوپێنی راستڕەوە کە بە جیا لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی فەرەنسادا بەشدارە، بەگوێرەی دوایین راپرسییەکان، لەنێوان 20 بۆ 45 کورسی بەدەستدەهێنێت. ئەگەر بێتو پارتەکە بتوانێت 15 کورسیش مسۆگەر بکات، پەرلەمانتارەکانی لوپێن دەتوانن فراکسیۆنێک لە پەرلەماندا دروستبکەن. 

بابەتی پەیوەندیدار

لە فرانکفۆرت ژنێکی ئەڵمانی بە تۆمەتی چوونە نێو داعش دادگایی دەکرێت
جیهان24-10-2026

لە فرانکفۆرت ژنێکی ئەڵمانی بە تۆمەتی چوونە نێو داعش دادگایی دەکرێت

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە