Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

زنار شینۆ

زنار شینۆ

هەواڵەکانی زنار شینۆ

<p style="text-align: justify;">پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە نووسینگەی ئەوروپا.&nbsp;<br /><br />خاوەن توانایەكی رۆژنامەڤانی بەرزە، رۆشنبیری و زمانزانینەكەی یارمەتی دەدەن بۆ ئەوەی بەرهەمی رۆژنامەڤانی ئاستبەرز بەرهەمبێنێت</p>

زنار شینۆ، خاوەن توانایەكی رۆژنامەڤانی بەرزە، رۆشنبیری و زمانزانینەكەی یارمەتی دەدەن بۆ ئەوەی بەرهەمی رۆژنامەڤانی ئاستبەرز بەرهەمبێنێت ، ئاگاداربوونی لە رووداوەكان وایكردووە بەشداریكردنە راستەوخۆیەكانی لە بوولتەنەكاندا جێگەی سەرنج بن. 
زنار شینۆ، لە 1ی ئایاری 2014ەوە لە رووداو كار دەكات. رووماڵی لە وڵاتانی ئەوروپا و كیشوەرەكانی دیكەدا ئەنجامداون.
رووماڵكردنی گەڕاندنەوەی مام جەلال سەرۆككۆماری پێشووتری عێراق و سكرتێری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ سلێمانی لە 19ی تەممووزی 2014 ، دوای نزیكەی ساڵێك و شەش مانگ لە وەرگرتنی چارەسەری لە ئەڵمانیا، دەنگدانەوەیەكی گەورەی لەنێو رای گشتی باشووری كودستاندا هەبوو. زنار شینۆ زۆر سەركەوتووانە ئەو رووماڵەی لە ئەڵمانیا ئەنجامدا.
لە ساڵەكانی 2015-2016 كاروانی كۆچبەری هەزاران كەسی لە سووریا و وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە بەرەو ئەوروپا دەستیانپێكرد، ئەوە گەورەترین شەپۆلی كۆچبەری بوو لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە لەجیهاندا. زنار شینۆ، رووماڵی ئەو شەپوڵە كۆچبەریەی كرد بۆ ئەوروپا، لە یۆنان، مەسەدۆنا، سربیا، هەنگاریا، نەمسا و ئەڵمانیا. زۆر چیرۆكی جێگەی سەرنج لەنێو ڤیتی و سپێشەڵ ریپۆرتەكانیدا جێكردەوە، بەتایبەتی چیرۆكی كۆچبەرانی كورد. 
رووماڵی گەڕەكانی دانوستاندنی نێوان حكومەت و ئۆپۆزیسیۆنی سووریای بە سەرپەرشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە جنێڤ و كازاخستان ئەنجامدا. بەردەوام پرسیاركردن سەبارەت بە مافی كوردانی رۆژئاوای كوردستان لە نوێنەرانی حكومەتی سووریا و بەرپرسانی نەتەوە یەكگرتووەكان، كێشەی رۆژئاوای كوردستانی دەكردە رۆژەڤ . لەسەر ئەوە زۆر دەستخۆشی لێكراوە لەلایەن خەڵك و پارتەكانی رۆژئاوای كوردستانەوە. 

رووماڵی هاوكارییەكانی ئەڵمانیای كردووە بۆ پێشمەرگە، لە سەرەتای شەڕی داعشەوە. بەردەوام رووماڵی سەردان و كۆبوونەوە فەرمییەكانی بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستانی كردووە لە ئەوروپا. 
 لە حوزەیرانی 2018 رووماڵی یەكەم كۆبوونەوەی لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و كیم جۆنگ ئۆن، سەرۆكی كۆریای باكووری كرد لە سەنگاپوور. 
رووماڵی هەڵبژاردنەكانی وڵاتانی ئەوروپا لە برۆكسل و كۆبوونەوەكانی ئۆپێك و ناتۆی كردووە لە ڤیەننا، چەندین جار پرسیاری لە سەرۆك و گەورە بەرپرسانی ئەوروپا و جیهان كردووە لەو كۆنفرانسانەدا.
رووماڵێكی بەرفراوانی گشتپرسی كەتەلۆنیای كرد لە رۆژی 1ی ئوكتۆبەری 2017 و هێرشەكانی پۆلیسی بۆ رێگریكردن لە دەنگدان لەو رۆژەدا بە فراوانی رووماڵكرد. هەڤپەیڤینی لەگەڵ سەرۆكی سەربەخۆخوازی كەتەلۆنیا كارلێس پۆچدیمۆنت ئەنجامدا.
زنار شینۆ، لەساڵی 1983 لە شاری دهۆك لەدایكبووە. لە كۆتایی ساڵی 1999ـەوە نیشتەجێی ئەڵمانیایە. دیپلۆمی لەساڵی 2005 لە بواری ئای تی وەرگرتووە. لە ساڵی 2009 رۆژنامەڤانی لە زانكۆی كوێلنـی ئەڵمانیا خویندووە، بەڵام تەواوی نەكردووە.
 لە ساڵی 1998 دەستی بە كاری رۆژنامەڤانی كردووە، لە رادیۆ و تەلەڤزیۆنی نێوخۆیی دهۆك كاریكردووە، هەروەها لە تەلەڤزیۆنی كوردستان. چەندین گوتار و نووسینی لە زمانی ئەڵمانی وەرگێڕاوە بۆ رۆژنامەكانی كوردستان.
زمانەكانی عەرەبی، ئەڵمانی و ئینگلیزی دەزانێت.

فریدریش مێرتس بەرگەی گوشارەکە دەگرێت؟
بیروڕا21-09-2026

فریدریش مێرتس بەرگەی گوشارەکە دەگرێت؟

ژیان عومەر کورسییەکەی لە پەرلەمانی بەرلین پاراست
جیهان21-09-2026

ژیان عومەر کورسییەکەی لە پەرلەمانی بەرلین پاراست

راپرسییەکانی دوای دەنگدان: پارتی چەپی ئەڵمانیا لە بەرلین پێش پارتەکەی مێرتس کەوت؛ راوێژکار دەڵێت ئەنجامەکان "کارەساتن"
جیهان20-09-2026

راپرسییەکانی دوای دەنگدان: پارتی چەپی ئەڵمانیا لە بەرلین پێش پارتەکەی مێرتس کەوت؛ راوێژکار دەڵێت ئەنجامەکان "کارەساتن"

ئەڵمانیا لەبەردەم وەرچەرخانێکی سیاسیدا؛ هەڵبژاردنەکەی زاکسن ئەنهالت و داھاتووی کۆچبەران
دیاسپۆرا05-09-2026

ئەڵمانیا لەبەردەم وەرچەرخانێکی سیاسیدا؛ هەڵبژاردنەکەی زاکسن ئەنهالت و داھاتووی کۆچبەران

ئایا پارتێکی راستڕۆی دژە کۆچبەران دەبێتە دەستەڵاتداری هەرێمێکی رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا؟
جیهان30-08-2026

ئایا پارتێکی راستڕۆی دژە کۆچبەران دەبێتە دەستەڵاتداری هەرێمێکی رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا؟

تەنیا کوردێک بەربژێرە بۆ پەرلەمانی هەرێمی زاکسن ئەنهالت لە ئەڵمانیا
جیهان29-08-2026

تەنیا کوردێک بەربژێرە بۆ پەرلەمانی هەرێمی زاکسن ئەنهالت لە ئەڵمانیا

لە زاکسن ئەنهالتی ئەڵمانیا کوردێک بۆ پەرلەمان بەربژێرە
دیاسپۆرا29-08-2026

لە زاکسن ئەنهالتی ئەڵمانیا کوردێک بۆ پەرلەمان بەربژێرە

دایک و باوکێکی کورد لە ئەڵمانیاوە دەنێردرێنەوە تورکیا و سێ منداڵەکەیان لێ جیادەکرێنەوە
دیاسپۆرا21-08-2026

دایک و باوکێکی کورد لە ئەڵمانیاوە دەنێردرێنەوە تورکیا و سێ منداڵەکەیان لێ جیادەکرێنەوە

لە 'دەوڵەتی خیلافەت'ـەوە بۆ بەردەم دادگای فرانکفورت لە ئەڵمانیا
جیهان12-08-2026

لە 'دەوڵەتی خیلافەت'ـەوە بۆ بەردەم دادگای فرانکفورت لە ئەڵمانیا

تیمی 721ی کوردستان لە مۆندیالی یارییە ئەلکترۆنییەکان لە پاریس کێبڕکێ دەکات
جیهان09-08-2026

تیمی 721ی کوردستان لە مۆندیالی یارییە ئەلکترۆنییەکان لە پاریس کێبڕکێ دەکات

کتێبێکی نوێ دەربارەی منداڵانی ئێزدیی ناو داعش بڵاودەکرێتەوە؛ زۆرتر لە 1000 منداڵ کرابوونە چەکدار
دیاسپۆرا01-08-2026

کتێبێکی نوێ دەربارەی منداڵانی ئێزدیی ناو داعش بڵاودەکرێتەوە؛ زۆرتر لە 1000 منداڵ کرابوونە چەکدار

هەرێمی برێمنی ئەڵمانیا مامۆستا بۆ زمانی کوردی پێدەگەیێنێت
دیاسپۆرا25-07-2026

هەرێمی برێمنی ئەڵمانیا مامۆستا بۆ زمانی کوردی پێدەگەیێنێت

کایا کالاس بۆ رووداو: ئاڵۆزی لە تەنگەی هورمز مەترسیی ململانێی نێوخۆیی لە عێراق دروست دەکات
جیهان13-07-2026

کایا کالاس بۆ رووداو: ئاڵۆزی لە تەنگەی هورمز مەترسیی ململانێی نێوخۆیی لە عێراق دروست دەکات

وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا بۆ رووداو: لە تواناسازیی پێشمەرگە بەردەوام دەبین
کوردستان10-07-2026

وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا بۆ رووداو: لە تواناسازیی پێشمەرگە بەردەوام دەبین

ئەڵمانیا بەشی زۆری هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان دەکشێنێتەوە
کوردستان10-07-2026

ئەڵمانیا بەشی زۆری هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان دەکشێنێتەوە