Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نامۆ عەبدوڵڵا

نامۆ عەبدوڵڵا

هەواڵەکانی نامۆ عەبدوڵڵا

<p dir="RTL" style="text-align: justify;"><span>نامۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نووسینگەی واشنتنی تۆڕی میدیایی رووداوە. پەیامنێری تۆماركراوی رووداوە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا. دامەزرێنەر و یەكەمین سەرنووسەری بەشی ئینگلیزی پۆرتاڵی رووداو بووە. </span></p>

لە ساڵی 2010ەوە دەستیكردووە بە كاركردن لە رووداو. بۆ یەكەمین جار نامۆ عەبدوڵڵا وەك یەكەمین رۆژنامەڤانی كورد و یەكەمین پەیامنێری دەزگایەكی میدیایی كوردستان لە ساڵی 2013 بەشداریكردووە لە كۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەكانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و تائێستاش بەردەوامە. هەروەها چەند جارێكیش بەشداربووە لە كۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەكانی كۆشكی سپی ئەمریكا. 

نامۆ عەبدوڵڵا، یەكەمین رۆژنامەڤانی كوردە پرسیارەكانی نێو هزری كوردی بگەیێنێتە كۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەكانی وەزارەتی دەرەو كۆشكی سپی ئەمریكا. لەكاتی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال، كۆبانێ و جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزدی، نامۆ عەبدوڵڵا بە پرسیارەكانی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا خۆشەویستییەكی زۆری پەیداكرد. 

نامۆ عەبدوڵڵا، ماوەیەك بەرنامەی شرۆڤەیی (لە واشنتنەوە) و ئینجا بەرنامەی (لەگەڵ نامۆ)ی لە ستۆدیۆی رووداو لە واشنتنەوە پێشكێشدەكرد. 
رووماڵی زۆر كۆنفرانسی گرنگی ئەمریكای كردووە، رووماڵی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكای كردووە. 

نامۆ عەبدوڵڵا، لە ساڵی 1987 لە شارۆچكەی كەلاری باشووری كوردستان لەدایكبووە، خوێندنی سەرەتایی لە هەمان شارۆچكە تەواوكردووە. ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر خوێندووە. بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زانستە سیاسییەكان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە زانكۆی كوردستان-هەولێر بەدەستهێناوە. 
لەساڵی 2011 چووەتە ئەمریكا. بڕوانامەی ماستەری لە بواری رۆژنامەڤانی لە زانكۆی كۆلۆمبیای شاری نیویۆرك وەرگرتووە. پسپۆڕییەكەی رووماڵكردنی سیاسەتی ئەمریكایە.
 
‎نامۆ راپۆرتەكانی لە چەندین دەزگای راگەیاندنی نێودار بڵاوكراونەتەوە لەوانە: رۆژنامەی نیویۆرك تایمز، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئاژانسی هەواڵی مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان، پەیمانگەی رۆژنامەڤانی جەنگ و ئاشتی كە بنكەكەی لەشاری لەندەنە.
‎نامۆ دوو خەڵاتی جیهانی لە بواری رۆژنامەڤانیدا بردووەتەوە. یەكەم، سكۆلەرشیپی كۆمەڵەی رۆژنامەڤانانی كۆشكی سپی، كە لەلایەن خودی سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما و خانمی یەكەمی ئەمریكا میشێڵ ئۆباما لە واشنتن لە ساڵی ٢٠١٢ پێیدرا. تاكە خوێندكاربوو لە زانكۆكەی ئەو خەڵاتە وەربگرێت. دووەمینیان خەڵاتی (باشترین و قوڵترین نووسین) بوو كە كۆمەڵەی رۆژنامەڤانانی كاتۆلیكی كەنەدا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەمان ساڵ پێیان بەخشی.
نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: دەبێ عێراق ئاسایشی هەموو هاووڵاتییانی بپارێزێت
عێراق29-09-2026

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: دەبێ عێراق ئاسایشی هەموو هاووڵاتییانی بپارێزێت

لاڤرۆڤ بۆ رووداو: هەسەدە تەنیا لەکاتی قەیراندا رووی لە مۆسکۆ دەکرد
جیهان27-09-2026

لاڤرۆڤ بۆ رووداو: هەسەدە تەنیا لەکاتی قەیراندا رووی لە مۆسکۆ دەکرد

تۆم باراک بۆ رووداو: پێشمەرگە میلیشیا نییە و دوای کشانەوەش کورد بە تەنیا جێناهێڵین
جیهان24-09-2026

تۆم باراک بۆ رووداو: پێشمەرگە میلیشیا نییە و دوای کشانەوەش کورد بە تەنیا جێناهێڵین

مایک واڵتز بۆ رووداو: پەیوەندیمان لەگەڵ کورد وەک بەرد پتەوە و دەیانپارێزین
جیهان23-09-2026

مایک واڵتز بۆ رووداو: پەیوەندیمان لەگەڵ کورد وەک بەرد پتەوە و دەیانپارێزین

خاڤێر میللی بۆ رووداو: ئیسرائیل لەلایەنە دروستەکەی مێژوو دایە و هەڵوێستی نێودەوڵەتی درۆ دەکات
جیهان23-09-2026

خاڤێر میللی بۆ رووداو: ئیسرائیل لەلایەنە دروستەکەی مێژوو دایە و هەڵوێستی نێودەوڵەتی درۆ دەکات

برێت مەکگورک بۆ رووداو: یەکخستنی پێشمەرگە پێشکەوتنێکی یەکلاکەرەوەیە
جیهان23-09-2026

برێت مەکگورک بۆ رووداو: یەکخستنی پێشمەرگە پێشکەوتنێکی یەکلاکەرەوەیە

تۆم باراک بۆ رووداو: یەکگرتنەوەی پێشمەرگە هیوابەخشە
جیهان23-09-2026

تۆم باراک بۆ رووداو: یەکگرتنەوەی پێشمەرگە هیوابەخشە

سەرکردەکانی جیهان لە نیویۆرک کۆبوونەوە؛ زیرەکیی دەستکرد بووەتە بابەتی سەرەکی
جیهان22-09-2026

سەرکردەکانی جیهان لە نیویۆرک کۆبوونەوە؛ زیرەکیی دەستکرد بووەتە بابەتی سەرەکی

گەورەترین هەفتەی دیپلۆماسی لە جیهان؛ رووداو لە لووتکەی نەتەوە یەکگرتووەکانە
هەڤپەیڤین22-09-2026

گەورەترین هەفتەی دیپلۆماسی لە جیهان؛ رووداو لە لووتکەی نەتەوە یەکگرتووەکانە

44 وڵات داوای مافی ژنانی ئەفغانستان دەکەن؛ تەنیا ئیمارات لەگەڵیانە
جیهان17-09-2026

44 وڵات داوای مافی ژنانی ئەفغانستان دەکەن؛ تەنیا ئیمارات لەگەڵیانە

گوتێرێس بۆ رووداو: سەرۆکی سووریا پابەندە بە رێککەوتنەکانی لەگەڵ کورد
جیهان16-09-2026

گوتێرێس بۆ رووداو: سەرۆکی سووریا پابەندە بە رێککەوتنەکانی لەگەڵ کورد

نەتەوە یەکگرتووەکان: 220 ملیۆن کۆچبەر یارمەتیی زیاتر لە ملیارێک کەس دەدەن
جیهان15-09-2026

نەتەوە یەکگرتووەکان: 220 ملیۆن کۆچبەر یارمەتیی زیاتر لە ملیارێک کەس دەدەن

دوای 25 ساڵ لە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر ''هەڕەشەی تیرۆر ئاڵۆزتر بووە''
جیهان11-09-2026

دوای 25 ساڵ لە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر ''هەڕەشەی تیرۆر ئاڵۆزتر بووە''

سەرۆکی نوێی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان  بەڵێنی "گەڕاندنەوەی متمانە" بۆ رێکخراوەکە دەدات
جیهان09-09-2026

سەرۆکی نوێی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵێنی "گەڕاندنەوەی متمانە" بۆ رێکخراوەکە دەدات

سەرۆکی نوێی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامی رووداو دەداتەوە
جیهان08-09-2026

سەرۆکی نوێی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامی رووداو دەداتەوە