Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەردی محەممەد

هەردی محەممەد

هەواڵەکانی هەردی محەممەد

<p style="text-align: justify;">پەیامنێری رووداوە لە كەركووك. بەشداربووە لە رووماڵكردنی رووداوە گەرمەكانی پارێزگای كەركووك و ناوچەكانی دیكە.&nbsp;</p>

لەساڵی 2005ەوە كاری رۆژنامەڤانی دەكات. لە ساڵی 2015 دەستیكردووە بە كاركردن لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو لە نوسینگەی كەركووك. دوای هێرشەكانی 16ی ئوكتۆبەر ماوەیەك لە نووسینگەی سلێمانی كاری كردووە. 

رووماڵی هێرشەكانی داعش و بەرگری و ئۆپەراسیۆنەكانی پێشمەرگەی كردووە لە پارێزگای كەركووك. چیرۆكە مرۆییەكانی ئاوارەكانی شەڕ بەشێكی بەر چاوبووە لە كارەكانی بەدرێژایی شەڕی داعش. ڤیتییەكی سەبارەت بە هەوڵی تەقاندنەوەی مێردمنداڵێك لەلایەن داعشەوە لەساڵی 2016 لە گەڕەكی تسعین لە شاری كەركووك، یەكێكبووە لە ڤیتییە زۆر بینراوەكانی. 

بەرەبەیانی 21ی تشرینی یەكەمی 2016 زیاتر لە 100 چەكداری داعش دزەیانكردە نێو سێ باڵەخانە و مۆڵی كەركووك، ئەو رۆژەش رووماڵی رووداو وەك زۆر جاری دیكە لەلایەن ئاژانسەكانی جیهانەوە وەرگیرا و چووە سەر شاشەی تەلەڤزیۆنەكانی وڵاتان. ئەو رووماڵە لەلایەن هەردی محەممەد و شادیە رسوول و  كامێرامانەكانی رووداوەوە زۆر بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا. 

هەردی محەممەد، لەگەڵ ژمارەیەك پەیامنێری دیكەی رووداو دا بەشداربوو لە رووماڵكردنی هێرشەكانی پێشمەرگە بۆ سەر داعش لە پارێزگای موسڵ، هەروەها ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵ لەلایەن هێزە چەكدارەكانی عێراقەوە. 
بەشداریكردووە لە رووماڵكردنی بەرفراوانی رووداو بۆ هێرشەكانی 16ی ئوكتۆبەری 2017ی هێزەكانی عێراق بۆ سەر كەركووك و ناڕەزایی خەڵك لەو هێرشانە، كاروانی دەیان هەزاری ئاوارەبوونی خەڵكی كەركووك و رووداوەكانی دوای هێرشەكانی 16ی ئوكتۆبەر. 
دەستپێكردنەوەی بەعەرەبكردنی پارێزگای كەركووك، یەكێكبووە لەو مژارانەی كە بوونەتە چیرۆكی ڤیتییەكانی هەردی محەممەد. ڤیتییەكانی لەسەر هەوڵەكانی دەركردنی كورد لە گوندەكانی یەنگیجەو داوودە، وایكرد هەڵوێستی گشتی دروستببێ و هەوڵی بەعەرەبكردنیان سەرنەگرێت. 
هەردی محەممەد خەڵكی كەركووكە و لە 2ی ئاداری 1987 لەدایكبووە. لەساڵی 2011 خوێندنی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی كەركووك تەواوكردووە. خێزاندارە و باوكی دوو كوڕە. 
ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانە. لەساڵی 2008 پەیامنێری كەناڵی كەركووك بووە. دوای ئەوە بووەتە پەیامنێری تەلەڤزیۆنی گەلی كوردستان. هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی دەزانێت. 

تەرمی محەممەد هێمن دوای دوو رۆژ رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە
کوردستان29-09-2026

تەرمی محەممەد هێمن دوای دوو رۆژ رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە

کەسوکاری گەنجە کوژراوەکەی پردێ سکاڵایان تۆمار کرد؛ گەنجێکی دیکە بێسەرشوێنە
کوردستان28-09-2026

کەسوکاری گەنجە کوژراوەکەی پردێ سکاڵایان تۆمار کرد؛ گەنجێکی دیکە بێسەرشوێنە

لە رووبەڕووبوونەوەیەکی نێوان دژەتیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش لە سەنتەری پردێ، دوو چەکدار کوژران و گەنجێکی کوردیش گیانی لەدەستدا
عێراق28-09-2026

لە رووبەڕووبوونەوەیەکی نێوان دژەتیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش لە سەنتەری پردێ، دوو چەکدار کوژران و گەنجێکی کوردیش گیانی لەدەستدا

بڕیارێکی بەغدا هەناردەی کارتۆنی راگرتووە و کاسبیی دەیان کەسی لە کەرکووک خستووەتە مەترسییەوە
ئابووری26-09-2026

بڕیارێکی بەغدا هەناردەی کارتۆنی راگرتووە و کاسبیی دەیان کەسی لە کەرکووک خستووەتە مەترسییەوە

نوێکردنەوەی گرێبەستی عەرەبە هاوردەکان لە کەرکووک راگیرا
کوردستان23-09-2026

نوێکردنەوەی گرێبەستی عەرەبە هاوردەکان لە کەرکووک راگیرا

لیژنەی زیادەڕۆیی لە کەرکووک خانووی هاونیشتمانیانی رووخاند؛ دانیشتووان: "زەوی خۆمانە"
کوردستان17-09-2026

لیژنەی زیادەڕۆیی لە کەرکووک خانووی هاونیشتمانیانی رووخاند؛ دانیشتووان: "زەوی خۆمانە"

زمانی کوردی لە سیستمی تاقیکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری لە کەرکووک لابرا
کوردستان15-09-2026

زمانی کوردی لە سیستمی تاقیکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری لە کەرکووک لابرا

لە کەرکووک جیاوازی لە رووخاندنی خانووە زیادەڕۆکان دەکرێت و ئامانج گەڕەکەکانی کوردە
کوردستان14-09-2026

لە کەرکووک جیاوازی لە رووخاندنی خانووە زیادەڕۆکان دەکرێت و ئامانج گەڕەکەکانی کوردە

ژمارەیەک گەنجی کورد لە پردێ دەستگیرکران؛ چارەنووسی سێ پێشمەرگە نادیارە
کوردستان09-09-2026

ژمارەیەک گەنجی کورد لە پردێ دەستگیرکران؛ چارەنووسی سێ پێشمەرگە نادیارە

لە کەرکووک 700 بینای قوتابخانە کەمە و خوێندنی کوردیش کێشەی بینای هەن
کوردستان07-09-2026

لە کەرکووک 700 بینای قوتابخانە کەمە و خوێندنی کوردیش کێشەی بینای هەن

لە هێرشێک بۆ سەر حەشدی شەعبی لە پردێ چەکدارێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو
کوردستان03-09-2026

لە هێرشێک بۆ سەر حەشدی شەعبی لە پردێ چەکدارێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو

بۆ یەکەمجار لە کەرکووک یەکپۆشیی خوێندنی کوردی هاوشێوەی هەرێمی کوردستانی لێدەکرێت
کوردستان01-09-2026

بۆ یەکەمجار لە کەرکووک یەکپۆشیی خوێندنی کوردی هاوشێوەی هەرێمی کوردستانی لێدەکرێت

گەنجێکی کەرکووکی ریکۆردێکی جیهانی دەشکێنێت
کوردستان29-08-2026

گەنجێکی کەرکووکی ریکۆردێکی جیهانی دەشکێنێت

دوو کۆمپانیای پاککردنەوە  لە کەرکووک چوار مانگە پارەیان وەرنەگرتووە
کوردستان24-08-2026

دوو کۆمپانیای پاککردنەوە لە کەرکووک چوار مانگە پارەیان وەرنەگرتووە

بێ کارەبایی بەرهەمی 200 جووتیاری سنووری پردێی وشک کرد
کوردستان24-08-2026

بێ کارەبایی بەرهەمی 200 جووتیاری سنووری پردێی وشک کرد